ڤیان سه‌بری: هه‌ندێك لایه‌نی شیعه هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ ئه‌وه‌یه پڕۆژه‌یاسای بودجه تێنه‌په‌ڕێندرێت

K24- هه‌ولێر:
ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی: ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له رێككه‌وتنی نێوان شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه عێراقییه‌كان له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق كرا، جێگه‌ی نیگه‌رانییه و گوتیشی: هه‌ردوو لایه‌ن رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر ره‌شنووسێك كرد و دواتر له‌لایه‌ن لیژنه‌ی داراییه‌وه په‌سه‌ند كرا، به‌ڵام به هه‌وڵی هه‌ندێك لایه‌نی شیعه گۆڕانكاری له ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌دا كرا، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه یاساكه نه‌كرێت، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كۆسپ بخرێته به‌رده‌م په‌سه‌ندكردنی بودجه و رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی به‌غدا له‌سه‌ر پرسه داراییه‌كان.
ئه‌م گوتانه‌ی ڤیان سه‌بری له‌كاتی میوانداریكردنی له بڵاوكراوه‌ی ده‌نگوباسی كوردستان24ـدا هاتوون و گوتیشی: لایه‌نه شیعه‌كان له‌باره‌ی تێپه‌ڕاندنی بودجه به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ی جیاوازدا دابه‌ش بوونه، به‌شێكیان له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه یاساكه‌ن و به‌شێكی دیكه‌یان كۆسپ ده‌خه‌نه به‌رده‌م ئه‌و بابه‌ته و جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له‌ناو ره‌شنووسی رێككه‌وتنه‌كه‌دا كراون، ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌قه‌یه كه رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه.
ئاشكراشیكرد، لایه‌نه شیعه‌كان خۆیان كێشه‌ی زۆریان له‌نێوان خۆیاندا هه‌یه، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر پرسه‌كانی نرخی دۆلار و پشكی پارێزگاكان له بودجه‌ی گشتی و چه‌ندین كێشه‌ی دیكه، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، ئه‌و لایه‌نانه ئه‌و كێشه ناوخۆییانه‌ی خۆیان به پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتییه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه، كه له راستیشدا ئه‌مه ته‌نیا پاساوه و ئامانجیان شتێكی دیكه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه رێگه به تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌یاسای بودجه نه‌ده‌ن.
گوتیشی: ئه‌و لایه‌نانه بۆیه نایانه‌وێت پڕۆژه‌یاسای بودجه تێپه‌ڕێندرێت، چونكه ئه‌وان له رێككه‌وتنێك ده‌ترسێن، كه له ئاینده‌دا له‌نێوان هه‌ریه‌ك له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولادا واژوو بكرێت.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق جه‌ختیكرده‌وه، گفتوگۆكانمان به‌رده‌وام ده‌بن تا ئه‌و رۆژه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای بودجه ده‌كرێت، هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌ده‌ین به‌ر له‌وه‌ی پڕۆژه یاساكه تێپه‌ڕێندرێت، رێككه‌وتنێكی پێشوه‌خته له نێوانمان هه‌بێت.
H.B