هه‌سه‌ده به نمایشێكی سه‌ربازی یادی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر داعشدا كرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)، ئه‌مڕۆ به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا، یادی دوو ساڵه‌ی سه‌ركه‌وتنیان كرده‌وه، ئه‌مه له كاتێكدایه، هێشتا داعش مه‌ترسییه له ناوچه‌كه.
دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا هه‌سه‌ده، كۆنترۆڵكردنی شارۆچكه‌ی باغۆزی راگه‌یاند و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ده‌وڵه‌ته هێنا، كه داعش له سه‌ر خاكی سووریا و عێراق درووستیكردبوو.
رۆژی (23ی ئازار/ مارسی 2019)، دوای چه‌ندین رۆژ له گه‌مارۆدانی، چه‌كدارانی داعش له شارۆچكه‌ی باغۆز خۆیان راده‌ستی هه‌سه‌ده كرد و ده‌یان هه‌زار چه‌كدار و كه‌سوكاری چه‌كداره‌كان گواسترانه‌وه بۆ كه‌مپه‌كانی تایبه‌ت به‌و چه‌كدارانه به تایبه‌تی كه‌مپی هۆل.
له نزیك كێڵگه‌ی نه‌وتی ئه‌لعومه‌ری نه‌وتی له بیابانی دێرزوور، هه‌سه‌ده ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی وڵاتانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، نمایشێكی سه‌ربازی رێكخست.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، هه‌سه‌ده رایگه‌یاند، كۆتایهێنان به ده‌سه‌ڵاتی داعش به‌سه‌ر دوا پێگه‌ی جوگرافیدا له خاكی سووریا به مانای كۆتایهاتنی یه‌كجاره‌كی داعش نایه‌ت. هێشتا ئه‌و رێكخراوه مه‌ترسییه.
لیژنه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی مانگی رابردوو، مه‌زنده‌ی كرد، زیاتر له (10) هه‌زار چه‌كداری داعش له ناوچه دووره ده‌سته‌كانی عێراق و سووریا مابنه‌وه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس