ئه‌مه‌ریكا ستایشی ئازایەتی و قوربانیدانی هێزی پێشمەرگە دژی داعش ده‌كات
.jpg)
K24 - واشنتن:
ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئەمه‌ریكا له‌یادی دوو ساڵه‌ی ئازادكردنی ته‌واوی ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی داعش له عێراق و سووریا، راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌مه‌ریكا ستایشی ئازایه‌تی و قوربانیدانی هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ده‌كات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتیشی: "ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له هه‌ماهه‌نگییه‌كانیان بۆ به‌رده‌وامی فشاره‌كانیان له‌سه‌ر پاشماوه‌كانی داعش و نه‌هێشتنی یه‌كجاره‌كایان له عێراق و سووریا".
بلینكن ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به‌هۆی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه كه له 83 ئه‌ندام پێكهاتوون، توانیویانه زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی داعش له ناوبه‌رن و زیاتر له هه‌شت ملیۆن كه‌سیش له‌ژێر ده‌ستی داعش ئازاد بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه نێو ماڵی خۆیان.
له‌كۆتاییشدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئەمه‌ریكا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه رووبه‌رووبونه‌وه‌ی داعش كۆتایی نه‌هاتووه و ئەمه‌ریكاش پابه‌نده به‌وه‌ی هاوكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی له عێراق و سووریا بكات بۆ نه‌هێشتنی یەکجاریی داعش له‌و ناوچانه.