هۆڵەندا: دوای هێرشەکەی سەر هەولێر بە وردی چاودێری ناوچەکە دەکەین

سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا دیدارێک لەگەڵ سەربازەکانی لە هەولێر ئەنجام دەدات
کۆبوونەوەی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکان لە هەولێر
کۆبوونەوەی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکان لە هەولێر

K24- هەولێر:

مارک رووتە، سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا بە ڤیدیۆ کۆنفرانس لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی هۆڵەندا لە هەولێر کۆبووەوە و باسی دۆخی شەڕی دژی داعش و پەتای کۆرۆنای لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی هۆڵەندا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کرد.

هەر لە کۆنفرانسەکە، ئانک بیلڤێلد، وەزیری بەرگری هۆڵەنەدا ئامادەبوو و بە فەرماندە سەربازییەکانی لە هەولێر گوت: ''بە رووبەڕووبوونەوەی داعش ئێوە کارێکی گەورە بۆ پاراستنی هۆڵەندا و ئەوروپا دەکەن''.

راشیگەیاند: ''هۆڵەندا لە دوای هێرشەکەی سەر هەولێر بە وردی چاودێری دۆخی ئەمنی عێراق دەکات''.

هەروەها، سەرۆک وەزیران، پشتیوانیی خۆی بۆ مانەوەی راوێژکارییەکانیان لە عێراق و ئەفغانستان دووپاتکردەوە.

نزیکەی 150 سەربازی هۆڵەندی لە فڕۆکەخانەی هەولێر شان بەشانی هێزە ئەمنییەکانی کوردستان و ئەمەریکا، بنکەی سەربازیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژ بە داعش دەپارێزن.

هێرشەکەی سەر هەولێر، کاردانەوەی جیهانی لێکەوتەوە، لەسەر ئاستی ئەوروپا، ئەمەریکا و وڵاتانی عەرەبی کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.