دوایین بڕیار لەبارەی کردنەوەی دەوامی قوتابخانەکان ئاشکرا دەکرێت

دەرگای قوتابخانەکان دەکرێنەوە؟
عەبدولسەلام دۆلەمەڕی سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان
عەبدولسەلام دۆلەمەڕی سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان

K24- هەولێر:

عەبدولسەلام دۆلەمەڕی، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی رایگەیاند: ''دەرگای قوتابخانەکان تەنها بۆ پۆلی 12 کراوە دەبن و پۆلەکانی دیکە دەوام ناکەن''.

ئاماژەی بەوەشکرد: ''کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە داهاتوو بڕیار دەدات ئەگەر هەر گۆڕانکارییەک ئەنجام بدرێت''.

عەبدولسەلام دۆلەمەڕی ئەوەشی خستەڕوو: ''بەگوێرەی راپۆرتەکانی وەزارەتی تەندروستی، حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە زیادبووندان و بۆ هەر بڕیارێکی داهاتوو، رەوشی کۆرۆنا بە هەند وەردەگیرێت''.