لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوامی زانکۆ و پەیمانگاکان بڕیاردرا

کەی دەکرێنەوە؟
د. جەوهەر فەتاح سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین
د. جەوهەر فەتاح سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین

د. جەوهەر فەتاح، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین بە کوردستان24ـی راگەیاند، رۆژی یەکشەممە دەوامی زانکۆ و پەیمانگاکان دەکرێنەوە و دەوامکردن بەردەوام دەبێت.

سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین رایگەیاند: ''کۆرسی دووەم، هاوشێوەی کورسی یەکەم بەردەوام دەبێت و هیچ گرفتێکمان نییە''.

راشیگەیاند: ''تا کۆتایی ئەمساڵ، کار بە هەمان پلان دەکەین کە سەرەتای ساڵ داماناوە''.

ئاماژەی بەوەشکرد: ''بەهۆی پابەندبوون بە رێنماییەکان، کەمترین تووشبوون بە کۆرۆنا لە زانکۆی سەڵاحەدین هەیە''.

هەر ئەمڕۆ، عەبدولسەلام دۆلەمەڕی، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی رایگەیاند: ''دەرگای قوتابخانەکان تەنها بۆ پۆلی 12 کراوە دەبن و پۆلەکانی دیکە دەوام ناکەن''.