به فه‌رمی سزایه‌كی قورس‌تر به‌سه‌ر بلاته‌ر دا سه‌پا
فیفا به فه‌رمی جۆزێف سێپ بلاته‌ری سه‌رۆكی پێشووی فێدراسیۆنه‌كه و جیرۆم فالكه‌ی ئه‌مینداری پێشووی فیفای بۆ شه‌ش ساڵ و هه‌شت مانگی دیكه سڕ كرد.
فێدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی به فه‌رمی رایگه‌یاند سێپ بلاته‌ر و جیرۆم فالكه بۆ شه‌ش ساڵ و هه‌شت مانگی دیكه ناتوانن به‌شداری هیچ چالاكییه‌كی وه‌رزشی بكه‌ن و به پێبژاردنی ملیۆنێك فره‌نكی سویسری سزا ده‌درێن.
فێدراسیۆنه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه هه‌ردوو ناوبراو دۆسیه‌ی دیكه‌ی گه‌نده‌ڵیان به‌سه‌ردا ساخ بووه‌ته‌وه له وه‌رگرتنی به‌رتیل و به‌كارهێنانی پۆسته‌كانیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان.
بلاته‌ر به‌هۆی گه‌نده‌ڵیه‌وه له پۆستی سه‌رۆكی فێدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان دوورخرایه‌وه و تاكو ساڵی 2022 سزای به‌سه‌ردا سه‌پێنرا كه نابێت هیچ پۆستێكی وه‌رزشی وه‌ربگرێت، پێش ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی حه‌وت ساڵی دیكه سزایه‌كی نوێی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.