گه‌نده‌ڵی له كه‌رتی نه‌وتی عێراقدا زیانی 500 ملیار دۆلاری له خه‌ڵكی عێراق داوه
K24 – هه‌ولێر:
بەگوێرەی زانیاری دەستەی شەفافیەت بۆ پیشەسازی دەرھێنانی نەوت، عێراق ھیچ وردەكارییەكی سەبارەت بەو گرێبەستانەی نەخستووەتەڕوو، كە حكومەتە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق لەگەڵ كۆمپانیاكانی جیھان واژوویان كردووه، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەستەكە پابەندی خۆی دەربڕیوە بەوەی كە ساڵانە پێداچوونەوە بكات و گەڕی گرێبەستەكان ئامادەبكات و لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا بڵاوی بكاتەوە.
بەگوێرەی دەستەی شەفافیەت بۆ پیشەسازی دەرھێنانی نەوت لە عێراق، وڵاتەكە خاوەنی 73 كێڵگەی نەوت و گازە، دابەشكراوەتە سەر 5 كۆمپانیای حكومی و ئەوان بەرپرسیارێتی پەرەپێدانی كێڵگە نەوتی و گازییەكانیان لە ئەستۆگرتووە. به تایبه‌ت لەو پارێزگایانەی كە كاری تێدا دەكەن.
سەبارەت بە كاركردن لە كێڵگە نەوتییەكانی دیكە، كە بەگوێرەی گرێبەستەكانی خزمەتگوزاری لە گەڕی پێدانی گرێبەست كاری تێدا دەكرێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ھەندیك لە كۆمپانیاكان سەرەڕای بەردەوامی كارەكانیان لەو كێڵگانەی كە كاری تێدا دەكەن، ھیچ بڕە پارەیەكیان رادەست نەكردووە .
سەبارەت بە گرێبەستە وەھمییەكان، لەلایەن كۆمپانیاكانی نەوت و گازەوە ئەو ناوەی لێنراوە و لە نێوان كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان لەگەڵ كۆمپابیا جیھانییەكان ئەنجامدەدرێت، بەڵام ناوی ئەو كۆمپانیانە بە شێوەیەكی فەرمی لە عێراق تۆمارنەكراوە.
لە نێوان ساڵەكانی 2004 ـەوە بۆ 2020 لە كۆی ھەزار و 200 ملیار دۆلاری كۆی بودجە،قەبارەی ئەو بەھەدەردان و گەندەڵییە لە بودجەكانی عێراقدا لەو ماوەیە كراوە، 450 بۆ 500 ملیار دۆلارە.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا شاره‌زای بواری ئابووری و كه‌رتی وزه و نه‌وت، شه‌هریار شێخله‌ر، له میانی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه ئابوورییه‌كانی كوردستان24 رایگه‌یاند، گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی عێراق رێگه‌یان بۆ گه‌نده‌ڵی خۆشكردووه و بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ببێته سیستماتیك.
شێخله‌ر گوتیشی: له ریبه‌ندی 180 وڵاتی جیهاندا عێراق له رووی گه‌نده‌ڵییه‌وه له پله‌ی 160ه‌مین وڵاتدایه. به گوێره‌ی راپۆرتی بانكی نێوده‌وڵه‌تی و سندووقی دراو، له نێوان 2005 تا 2010، بڕی 65 ملیار دۆلار براوه‌ته ده‌ره‌وه. له نێوان 2005 تا 2007، بڕی 7 ملیار دۆلار براوه‌ته ده‌ره‌وه و هه‌روه‌ها به گوێره‌ی راپۆرتی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له 2017دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، له نێوان 2003 تا 2012 به‌غدا بڕی 27 ملیار دۆلاری بۆ كاره‌با خه‌رجكردووه و هه‌زار میگاوات كاره‌بای به‌رهه‌مهێناوه، له كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان به بڕی 2 ملیار دۆلار ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م هێناوه.
هه‌روه‌ها سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، كۆمپانیا گه‌وره‌كانیش بوونه‌ته به‌شێك له‌و گه‌نده‌ڵییه و كۆمپانیای بی پی له كێڵگه‌ی رومێله نه‌وت ده‌رده‌هێنێت، له كاتێكدا كێڵگه‌كه 17 ملیار به‌رمیل نه‌وتی هه‌یه و نه‌وته‌كه‌ی ته‌نیا دوو كیلۆمه‌تر له ژێر رووی زه‌وییه، كه‌چی بۆ هه‌ر به‌رمیلێك دوو دۆلار وه‌رده‌گرێت و رۆژانه ملیۆنێك و نیو به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت و سێ ملیۆن دۆلاری ده‌ست ده‌كه‌وێت.
جه‌ختیكرده‌وه، له گرێبه‌سته‌كانی نه‌وتی عێراقدا هیچ جۆره شه‌فافیه‌تێك نییه و ئه‌و گرێبه‌ستانه بوونه‌ته هۆی ره‌گداكوتانی گه‌نده‌ڵی و هیچ ئومێدێكیش به چاكبوونی ره‌وشه‌كه نییه.