وەزارەتی پەروەردە راگەیەندراوێکی لەبارەی دەوامی قوتابخانەکان بڵاوکردەوە

راگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردە
وەزارەتی پەروەردە
وەزارەتی پەروەردە

K24- هەولێر:

وەزارەتی پەروەردە بڵاویکردەوە، جگە لە قوتابیانی پۆلی 12، دەوامی سەرجەم پۆلەکانی دیکە تا 8ـی نیسان رادەگیرێت.

لە راگەیەندراوێک وەزارەتی پەروەردە لەبارەی دەوامی قوتابخانەکان لە دۆخی ئێستای حاڵەتەکانی کۆرۆنا ئاماژەی بەوە داوە: ''هەموو ئەو قوتابخانە حکومیانەی هەڵسەنگاندنی بازنەی یەکەم و تاقیکردنەوەی (20) نمرەی نووسینەکیان کردووە دەوامیان تا 8ی 4ی 2021 رادەگیرێت''.

دەقی راگەیەندراوەکە:

پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێماندراوە لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەرووبونەوەی کۆرۆنا لە  رێکكەوتی  1ی 3 ی 2021، وە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پێنج شەممە رێککەوتی ٢٥ ی ٣ ی ٢٠٢١، بەرێزان ( وەزیری پەروەردە و بریکاری وەزارەت و بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگاکان )، لەبەر زیادبوونی رێژەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئاماژە بە هەڵسەنگاندنی تەندروستی، بریاردرا: 

1- جگە لە قۆناغی 12ی ئامادەیی و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە ( حکومی - ناحکومی )  سەرجەم قۆناغەکانی دیکەی خوێندن دەوام تا رێککەوتی 8ـی چواری 2021، تەنها بۆ ئەنجامدانی  هەڵسەنگاندنی بازنەی یەکەم و تاقیکردنەوەکانی (20) نمرەی نوسینەکی لە قوتابخانە حکومییەکان و تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز لە قوتابخانە ناحکومییەکان دەبێت. پاشان لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای کۆرۆنا هەڵسەنگاندنی نوێ بۆ دۆخی تەندروستی دەکرێتەوە. 

2- هەموو ئەو قوتابخانە حکومیانەی هەڵسەنگاندنی بازنەی یەکەم و تاقیکردنەوەی(20) نمرەی نووسینەکیان کردووە دەوامیان تا 8ی 4ی 2021 رادەگیرێت.