ژیانی نهێنی بەشێک لە خانمانی سعوودییە

فۆتۆگرافەرێک ژیانی نهێنی بەشێک لە خانمانی سعوودییە نیشان دەدات
دیمەنی هۆڵێکی ئاهەنگگێرانی خانمانی سعوودییە
دیمەنی هۆڵێکی ئاهەنگگێرانی خانمانی سعوودییە

K24- هەولێر:

ئۆلیڤیا ئۆسەر، فۆتۆگرافەر، دەچێتە سعوودییە و لە رێگای کامێراکەی چەند نهێنییەکی ژیانی بەشێک لە خانمانی سعوودییە ئاشکرا دەکات.

ئۆلیڤیا لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەکان، بە کەناڵی بی بی سی گوتووە: ''لەگەڵ ئەوەی خانمانی سعوودییە کاریگەری سیستمێکی ئیسلامی نەریتپارێزییان لەسەرە، هەندێک لایەنی شارەوەشیان هەیە''.

ئۆلیڤیا دەڵێت: ''سەرەتا چوومە سعوودییە تاوەکو وۆرکشۆپێک بۆ خانمە گەنجەکان ئەنجام بدەم، بەڵام دواتر هەندێک لە فێرخوازەکانم، داوەتی ماڵی خۆیانیان کردم. دواتر لە رێگای ئەوان کۆمەڵێک خانمی دیکەم ناسی''.

فۆتۆگرافەرەکە لە گێڕانەوەی سەردانەکەی ئاماژە بەوە دەکات: ''داوام لێکردن وێنەیان بگرم، ئەوانیش قایل بوون، بەڵام بەو مەرجەی داپۆشراو بن، یاخود دەماوچاویان دەرنەکەوێت''.

دەیگێڕێتەوە و دەڵێت: ''جارێکیان چوومە جۆرە هۆتێلێک کە تەنها تایبەتە بە خانمان، ئەو خانمانە لەوێ کار دەکەن و دەخوێنن، بەڵام تەنهان و خێزانەکانیان لەگەڵیان نییە''.

لەو شوێنە، ئۆلیڤیا هەندێک وێنەی خانمەکانی گرتووە و دایناوە.

هەروەها، فۆتۆگرافەرەکە باس لە شوێنێک دەکات بە ناوی 'دورات ئەلعروس' کە دەکەوێتە دەرەوەی شاری جەدە و لە بارەوەی دەڵێت: ''شوێنەکە گشتی نییە و تایبەتە، بە واتای ئەوەی یاساکانی کۆمەڵگا بەسەریدا ناسەپێت، خانمان لەوێ دەیتوانی بە جلی مەلەوانی، مەلەبکەن، بایسکل لێبخوڕن و ئەو جلانە لەبەر بکەن کە خۆیان دەیانەوێت''.

سعوودییە

دواتر باس لە کچێک دەکات کە لە کافێیەک قسەی لەگەڵ دەکات و داوای لێ دەکات لەگەڵیان بچێتە ئاهەنگێکی سەما (دی جەی). فۆتۆگرافەرەکە دەڵێت، خانمان لەوێ سەما دەکەن، بەڵام پێنج خولەک جارێک گڵۆپەکان دادەگیرسێنن و دەیکوژێننەوە تاوەکو دڵنیا بن کەس کاری نەشیاو ناکات.

سعوودییە

لەبارە وێنەکانی دەڵێت، هەندێک پێیان باشتر بوو، وێنەکان بڵاونەکرێنەوە، هەندێکی دیکەشیان، دەیانگووت: ''جیهانی ئێمە نیشانی دەرەوە بدە، با بزانن ئەوەندەش خراپ نییە وەک پێشبینی دەکەن''.

سعوودییە
لە رێگای بەکارهێنانی رووناکی، فۆتۆگرافەرەکە ناسینەوەی خانمەکانی ئەستەم کردووە 

فۆتۆکان لە کەناڵی بی بی سی وەرگیراوە