خه‌ڵكی به‌غدا به ره‌شبینییه‌وه له ئاینده‌ی شاره‌كه‌یان ده‌ڕوانن
K24- به‌غدا:
خەڵکی بەغدا لە دەسەڵاتداران و کاربەدەستانی عێراق ناڕازین و داوای ژیانێکی شایستە دەکەن، پایتەختی عێراق کە ژماره‌ی دانیشتوانەکەی نزیکه‌ی 9 ملیۆن كه‌سه، داهاتی رۆژانه‌ی هەندێیان ناگاتە 10 هەزار دینار، ئەمە جگە لەوەی کە بەغدا شارێکی تەواو بێ خزمەتە و هەندێك ناوچە و گەڕەك هەن، ماوه‌ی 19 ساڵ ده‌بێت هیچ خزمەتگوزارییه‌كی بۆ پێنه‌گه‌یشتووه.
له‌وباره‌یه‌وه هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی عەبدوڵڵا غرێقی، كه ده‌رچووی زانكۆیه، تایبه‌ت بۆ كوردستان24 گوتی: "دەمەوێت کۆچ بکەم بۆ دەرەوەی عێراق، من هەست دەکەم ئایندەم لەم وڵاتە نادیارە، من تەمەنم 32 ساڵە، تائێستا نە دامەزراوم و هاوسه‌رگیریشم كردووه، ئایندەم له‌و وڵاته فەوتاوه".
له‌كاتێكیشدا، نموونەی وەك عەبدوڵڵا له‌شاری به‌غدا زۆرن، بێ‌کاری و نەبوونی خزمەتگوزاری بەتەواوی دانیشتوانی ئه‌و شاره‌ی نیگەران کردووە و عەباس فەیلیش كه قوربانییه‌كی دیكه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی به‌غدایه، له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه گوتی: "دۆخی به‌غدا زۆر خراپه، ژیان زۆر سەختە و دۆخی شارەکەش بۆ ژیانكردن له‌بار نییه".
هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی ئه‌و شاره به ناوی عه‌لی موختار نه‌هامه‌تییه‌كانی له‌به‌رده‌م مایكی كوردستان24 هه‌ڵده‌ڕێژێت جه‌خت ده‌كاته‌وه، "من کرێچیم، مانگانە 300 هەزار دینار كرێ دەدەم، مانگی وا هەیە ناتوانم کرێی خانۆکەم دەربکەم، ئەمە کەی شارە!!، ژیانمان زۆر ناخۆش و سه‌خت بووه، به‌ڵام خودا گەورەیە".
ته‌نانه‌ت ئێستا گۆڕەپانی تەحریری شاری به‌غداش، ئەو شوێنەی پێشتر بەهەزاران کەس تێیدا کۆده‌بوونه‌وه و داوای خزمەتگوزاری و هەلی کاریان لە حکومەت دەکرد، ئێستا به هێزی سەربازی ته‌نراوه و وێڕای رژانی خوێنێكی زۆری خۆپیشانده‌ران، به‌ڵام هیچ كامێك له داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كران و به ده‌یان چالاكوانیش له به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق له‌سه‌ر مافه‌كانیان رفێندران، كوژران بێسه‌روشێن كران.
H.B