یه‌كێتی ئه‌وروپا: چاودێری توركیا ده‌كه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌وروپا، شارل مێشێل رایگه‌یاند، پێویسته توركیا پابه‌ندی ره‌فتاری هاوسه‌نگانه‌ی بێت و گه‌شبینیشی پیشاندا به باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و توركیا.
دوێنێ له میانی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ئه‌وروپایی، مێشێل گوتی: هیواده‌خوازین په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا باشتر بێت و له هه‌مان كاتدا، گرنگه بۆ ئێمه توركیا پابه‌ند بێت به ره‌فتاری ئه‌رێنی و هاوسه‌نگانه.
هۆشداریشی دا له‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ توركیا ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا په‌یوه‌ندی له نێوان برۆكسل و ئه‌نقه‌ره هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له مانگی داهاتوودا سه‌ردانی توركیا بكات.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز