حوسییەكان ئۆپەراسیۆنێكی فراوانی مووشەكی و فڕۆكەی بێفڕۆكەكانیان لە دژی سعوودیە ئەنجام دا

لە ئۆپەراسیۆنەكەدا 18 فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و مووشەكی بالیستی بەكارھاتوون

K24 – ھەولێر:

گوتەبێژ بەناوی بزووتنەوەی "ئەنساروڵڵا" یەحیا سریع رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنێكیان ئەنجامداوە، تێیدا 18 فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و مووشەكی بالیستی بەكارھاتوون و كۆمپانیای "ئارامكۆ"یان لە رەئس تەنوورە، یەنبوع، رابغ و جیزان لەگەڵ بنكەیەكی سەربازی لە دەمام كردووەتەوە ئامانج.

سریع لە راگەیاندراوێكدا، كە لەسەر پێگەی تویتەر بڵاویكردووەتەوە گوتی: "پێگە سەربازییەكانی دیكە لە نەجران و عەسیر بە شەش فڕۆكە كرانە ئامانج، جەختیشیكردەوە لەوەی "ئۆپەراسیۆنەكە ئامانجەكانی خۆی بەسەركەوتووانە پێكاون".

حوسییەكان ئۆپەراسیۆنێكی بەرافراوان مووشەكی و فڕۆكەی بێفڕۆكەكانیان راگەیاند

لە راگەیاندراوەكەدا ھۆشداری دراوەتە ھاوپەیمانی عەرەبی "لە بەردەوامبوونی لەسەر كاری دوژمنكارانە و ئابلوقەدان"، جەختیشیكردەوە ھێزە حوسییەكان لە ئامادەباشیدان بۆ ئەنجامدانی "كردەوەی سەربازی توندتر و بەھێزتر لە میانی ماوەی داھاتوودا".