وه‌زاره‌تی بەرگری توركیا كوژرانی 5 لە چەكداری پەكەكە و یەپەگەی راگەیاند

وەزارەتی بەرگری توركیا لە راگەیاندراوێكدا لەسەر تویتەر گوتی: ھێزەكانی توركیا (كۆماندۆز) 5 چەكداری پارتی كرێكارانی توركیا و یەكینەكانی پاراستنی گەلی لە ناوبردوون

K24 – ھەولێر:

وەزارەتی بەرگرێ توركیا، رایگەیاند، 5 چەكداریان لە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) و یەكەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) كوشتووە، گوتیشی: ئەو چەكدارانە ھەوڵیانداوە خۆیان بخزێننە ئەو ناوچانەی باكووری سووریا كە لە ژێر دەسەڵاتی سوپای توركیا دایە.

وەزارەتی بەرگری توركیا لە راگەیاندراوێكدا لەسەر تویتەر گوتی: ھێزەكانی توركیا (كۆماندۆز) 5 چەكداری پارتی كرێكارانی توركیا و یەكینەكانی پاراستنی گەلی لە ناوبردوون، كە گوایە تەقەیان لەو ناوچانەی ژێر دەسەڵاتی ھێزەكانی توركیا كردووە لە رۆژئاوای سووریا و ھەوڵیان داوە خۆیان بخزێننە نێو ئەو ناوچانەوە.

تو

رۆژی دووشەممەی رابردووش، وەزارەتی بەرگری توركیا، رایگەیاندبوو، لەو سێ رۆژەی پێشوودا 35 كەسی لە ئەندامانی پەكەكەی لەناوبردوون، لەو ناوچانەی ھێزەكای توركیا و گرووپە بەكرێگیراوەكان دەستیان بەسەرداگرتوون لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی توركیا لە ئۆكتۆبەری ساڵی 2019 دژ بە یەكینەكانی پاراستنی گەل لە رۆژھەڵاتی فورات.

سەرچاوە: RT