نه‌خۆشخانه‌يه‌كى تايبه‌ت بە شێوازی ئه‌ڵمانى له‌ هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌

بەردی بەناغەی گەورەترین نەخۆشخانەی ئەڵمانی كەرتی تایبەت لە شەقامی 100 مەتری شاری ھەولێر دانرا.
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/c0b9e9d8-74b2-4a96-a046-3bfdd7b417ee/NexoshxaneyElmani.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

بەردی بەناغەی گەورەترین نەخۆشخانەی ئەڵمانی كەرتی تایبەت لە شەقامی 100 مەتری شاری ھەولێر دانرا.

نەخۆشخانەكە له‌ 50 قەرەوێڵە و چوار ھۆڵی نەشتەرگەری  و هه‌روه‌ها بەشی فریاكەوتنی تایبەت پێكهاتووه‌.

بڕیار وایە دوای شاری ھەولێر لە پارێزگاكانی دھۆك، سلێمانی و كەركووكیش نەخۆشخانه‌ی لەم شێوەیە درووستبكرێت.

بیرۆكەی دروستكردنی ئەم نەخۆشخانەیە لە لایەن دكتۆر ئیسماعیلەوە كە ماوەی 36 ساڵە لە ئەڵمانیا كاری پزیشكی دەكات باس لەوە دەكات بۆ زیاتربە ھاناوەچونی ھاووڵاتیانی كورد ئەم كارەی كردوە.

دوای تەواوبوونی ئەو نەخۆشخانەیە بە نیازە لە ھەرسێ شاری كەركوك و سلێمانی و دھوكیش لە پرۆژەكەی بەردەوام بێت.

بڕیارە ئەم نەخۆشخانەییە لە ماوەی دوو ساڵدا تەواو بكرێت لە لایەن تیمی تایبەت و پسپۆرو پزیشكانی ئەڵمانی سەرپەرشتی بكرێت، پارێزگاری ھەولێریش بوونی ئەم نەخۆشخانانە لە ھەرێمی كوردستان بە گرنگ دەزانێت.

نەخۆشخانەكە له‌ 50 قەرەوێڵە پێكھاتووە لە چوار ھۆڵی نەشتەرگەری بەشی فریاكەوتنی تایبەت لە ژێرچاودێری پزیشك و پسپۆرانی ئەڵمانیدايه‌ و نه‌خۆشخانه‌كه‌ 24 كاتژمێریش كراوە دەبێت  كردنەوەی ئەم جۆرە نەخۆشخانانەش ھاوكارێكی باش دەبێت بۆ ھاووڵاتیان تا چارەسەرەكانیان لە ناوخۆ وەربگرن.