ریال مه‌درید بابه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی كریستیانۆی یه‌كلایی كرده‌وه
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئیسپانیا یانه‌ی ریال مه‌درید نایه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كریستیانۆ واژۆ بكات.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا نزیك له ریال مه‌درید بڵاویكرده‌وه كارگێری مێره‌نگی نایه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كریستیانۆ واژۆ بكات و ئه‌م یانه‌یه هه‌وڵده‌دات به‌رده‌وام بێت له سیاسه‌تی واژۆكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانه لاوه‌كان و به‌هره‌مه‌نده‌كان.
له‌لایه‌كی دیكه تۆڕی دێڤینسا سێنتڕالی ئیسپانی به پێچه‌وانه‌ی ماركا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه ریال مه‌درید له گواستنه‌وه‌كانی هاوینه هه‌وڵده‌دات گۆڕینه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس بكات و ئاماده‌یه ئیسكۆ له به‌رامبه‌ر كریستیانۆ بداته یانه‌ی یوڤێنتۆس، له هه‌مان كاتدا نایشارێته‌وه كه ئه‌سته‌مه ریال مه‌درید سه‌ركه‌وتووبێت چونكه كریستیانۆ خاوه‌نی مووچه‌یه‌كی به‌رزه و له‌گه‌ڵ دۆخی یانه‌كه ناگونجێت.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له هاوینی 2018 له یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه به به‌های 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ یوڤێنتۆس گواسترایه‌وه، پێشتر له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال له كۆی 438 یاری 450 گۆڵ و 131 ئاسیستی كردووه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی یوڤی له 123 یاری، 95 گۆڵی له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان بۆ یانه‌ی خانمه پیره‌كه تۆمار كردووه.