کازمی: عێراق پێویستی به هێزی شه‌ڕكه‌ری ئه‌مه‌ریكی نییه

K24 - هه‌ولێر:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی پێویستی به هێزی شه‌ڕكه‌ری ئه‌مه‌ریكی نییه، به‌ڵكو پێویستی به پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تییه.
مسته‌فا كازمی، له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی چاره‌نووسی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له وڵاته‌كه‌ی گوتی: ئێمه پێویستمان به پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تییه، به‌ڵام پێویستمان به هێزی شه‌ڕكه‌ر له عێراق نییه، سوپای عێراق و ته‌واوی هێزه‌كانی دیكه ئاماده‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، ئێمه هێزی ئه‌مه‌ریكی شه‌ڕكه‌رمان ناوێت.
گوتیشی: "ئێمه پێویستمان به پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تییه، به‌ڵام پێویستمان به هێزی شه‌ڕكه‌ر له عێراق نییه، سوپای عێراق و ته‌واوی هێزه‌كانی دیكه ئاماده‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، ئێمه هێزی ئه‌مه‌ریكی شه‌ڕكه‌رمان ناوێت له ناو خاكی عێراقدا، به‌ڵكو پێویستمان به هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی و پشتیوانی ئاسمانی هه‌یه".
كازمی ئاشكرای كرد، "له باشووری كه‌ركووك له (10) رۆژی رابردوودا ئۆپه‌راسیۆن دژی داعش هه‌بووه، (320) هێرشی ئاسمانی ئه‌نجامدراوه و به ده‌یان له داعش و ته‌كفیرییه‌كان كوژراون، ئه‌مه‌ش به هه‌ماهه‌نگی نێوان عێراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بووه".
روونیشكرده‌وه، "ئێمه پێویستیمان به هێزی شه‌ڕكه‌ری ئه‌مه‌ریكی نییه و به‌رژه‌وه‌ندی عێراقی و ئه‌مه‌ریكیمان ده‌وێت له بواره‌كانی ئه‌منی و هه‌واڵگری و ئابووری و رۆشنبیری و ته‌ندروستی".
د.ی