تورکیا ئامادەیە "نەنە خاتوون" بۆ کردنەوەی نۆکەندی سوێس رەوانە بکات

K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی ئه‌نادۆڵ"ی توركی ئاشكرای كرد، كه‌شتی "نه‌نه خاتوون" كه تایبه‌ت بۆ فریاگوزاری درووستكراوه، ئه‌نقه‌ره پێشنیازی كردووه ئه‌و كه‌شتییه بۆ یارمه‌تی كه‌شتییه گیرخواردووه‌كه‌ی نۆكه‌ندی سوێس له میسر بنێرێت.
پێشنیازه‌كه له‌لایه‌ن "عادل قره ئیسماعیل ئۆغلۆ" وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی توركیا كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هانای ئه‌و كه‌شتییه‌وه بچێت، كه له نۆكه‌ندی سوێس له میسر گیریخواردووه.
به پێی ئاژانسی "ئه‌نادۆڵ"، "نه‌نه خاتوون"، كه له ساڵی (2015)ه‌وه درووست كراوه، به به‌هێزترین كه‌شتی فریاگوزاری داده‌نرێت، "هاوشێوه‌ی نییه له توركیا"، كه درێژییه‌كه‌ی (88) مه‌تر و پانییه‌كه‌ی (18) مه‌تره، كێشه‌كه‌ی (4) و (291) تۆنه، هێزی راكێشانی ده‌گاته (205) تۆن.
كه‌شتییه‌كه ماوه‌ی (5) ساڵه رۆژانه كارده‌كات، ئامانجی ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌لامه‌تی كه‌لوپه‌ل و كه‌شتییه ده‌روانییه‌كانه، به‌هانای هه‌موو كه‌شتییه‌كی توركیاوه ده‌چێت، هێزی بزوێنه‌ره‌كه‌ی (18) هه‌زار كیلۆ واته.
نه‌نه خاتوون، نه‌خۆشخانه‌یه‌كی (20) قه‌ره‌وێڵه‌یی له‌خۆ ده‌گرێت، له‌تواناشیدایه (9) هه‌زار و (600) مه‌تر چوارگۆشه ئاو فڕێبدات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سیسته‌می ئاگركوژێنه‌وه‌یه‌كی هه‌یه، كه ده‌توانێت (150) مه‌تر ئاسۆیی و (70) مه‌تر ستوونی ئاو فڕێبدات، جگه له‌وه‌ش، رووبه‌ری نیشته‌نه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی هه‌یه، بۆ ئه‌و فڕۆكانه‌ی به شێوه‌ی ستوونی داده‌به‌زن، تا كێشی (11) تۆن.
ژماره‌ی تیمی كه‌شتییه‌كه به كارمه‌ندانی ژێرئاوییه‌كانیشه‌وه (40) كه‌سن، تا ئێستا (25) چالاكی فریاكه‌وتنیان ئه‌نجام داوه، توانیویانه تا قوڵایی (100) مه‌تر بچنه ژێر ده‌ریاوه.
ئه‌و كه‌شتییه به ناوی ژنێكه‌وه كراوه، كه له ساڵی (1877) رووبه‌ڕووی داگیركاری رووسه‌كان بووه، له‌كاتێكدا براكه‌ی تازه گیانی له‌ده‌ست دابوو، "نه‌نه خاتوون" له‌گه‌ڵ دانیشتوانی ئه‌رزه‌ڕووم هێرشی كرده سه‌ر سه‌ربازانی رووسیا، قاره‌مانیه‌تی ئه‌و ژنه‌یه بووه‌ته سونبوولی ئازایه‌تی.
لە رۆژی سێشەممه‌ی رابردووه‌وه، کەشتی ''ئێڤەر گرین'' کە ئاڵای پەنەمای لەسەرە و کار بۆ کۆمپانیای "شۆی کیسێن کەی کەی"ی ژاپۆنی دەکات، لە نۆکەندی سوێس گیریخواردووە، کەشتیەکە (400) مەتر درێژە (220) تۆن باری هه‌ڵگرتووه و بەتەواوەتی نۆکەندی سوێسی داخستووە.
زیاتر لە (321) کەشتی بارهەڵگر گیریان خواردووە و دەبێت بگەڕێنەوە و رێگە کۆنەکە بەکاربهێنن و بەدەوری کیشوەری ئەفریقادا بسووڕێنەوە.

د.ی