نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی د. قه‌دری یڵدرم و كه‌ره‌مێ سه‌یاد ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌داری كورد، د. قه‌دری یڵدرم و نووسه‌ر و رۆژنامه‌وان، كه‌ره‌مێ سه‌یاد، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و دۆست و كه‌سوكاری هه‌ردوو كۆچكردوو كرد.
له په‌یامه‌كه‌یدا كه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، نێچیرڤان بارزانی به شێوه‌زاری كرمانجی سه‌روو و رێنووسی لاتینی نووسیویه‌تی: "بۆ كۆچی دوایی نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌داری كورد، پرۆفیسۆر دكتۆر قه‌دری یڵدرم و نووسه‌ر و رۆژنامه‌وان، كه‌ره‌مێ سه‌یاد، سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و كه‌سوكار و دۆست و هه‌ڤاڵانیان ده‌كه‌م، هاوبه‌شی خه‌میانم. هیوادارم خودای گه‌وره گیانی ئه‌وان ره‌حمه‌ت و دلۆڤانی خۆی شاد بكات".
Ji bo koça dawiyê ya nivîskar û akademîsyenê Kurd Profesor Dr. Qedrî Yildirim û nivîskar û medyakarê navdarê Kurd Keremê Seyad, ji malbat û kesûkar û dost û hevalên wan re sersaxî dibêjim, hevparê xema wan im. Hêvîdar im Xwedayê mezin canê wan bi dilovaniya xwe şad bike.
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) March 27, 2021
دوێنێ نووسەر و سیاسەتمەداری کورد، پرۆفیسۆر قەدری یڵدرم، لە نەخۆشخانەیەکی دیاربەکر کۆچی دوایی کرد.
پرۆفیسۆر قەدری یڵدرم کە پێشتر ئەندام پەرلەمانی تورکیا بوو وەك نوێنەرێکی شاری سێرت، ماوەی دوو رۆژ بوو بەهۆی نەخۆشکەوتنی لە نەخۆشخانە چارەسەری وەردەگرت، بەڵام بەهۆی تووندیی نەخۆشییەکەی، دوێنێ گیانی لەدەستدا و ئه‌مڕۆش هەر لە دیاربەکر لە رێوڕەسمێکی شایستە بەخاکسپێردرا.
پێشتریش، پرۆفیسۆر قەدری یڵدرم تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو بوو، بەڵام دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست نەخۆشخانەی جێهێشتبوو.
هه‌روه‌ها نووسه‌ر و رۆشنبیری دیاری كوردی ئه‌رمه‌نستان و به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی رادیۆی كوردیی یه‌ریڤان، كه‌ره‌مێ سه‌یاد، ئه‌مڕۆ شه‌ممه (27ی ئادار/ مارسی 2021) له یه‌ریڤانی پایته‌ختی ئه‌رمه‌نستان كۆچی دوایی كرد.
H.B