"رێككەوتنی یەكێتی و گۆڕان ھەژموونی ئێران لە كوردستان فراوانتر دەكات"

K24 - ھەولێر
لە راپۆرتێكی شیكاریدا سەنتەرێكی راوێژكاریی ئەمریكا رایگەیاند، رێككەوتنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان ھەژموونی كۆماری ئیسلامی ئێران لە ھەرێمی كوردستان فراوانتر دەكات.
سەنتەری راوێژکاری ستراتفۆری ئەمریکی، سەبارەت بە واژووکردنی رێککەوتننامەی نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان، راپۆرتێکی شیکاری بڵاوکردووەتەوە، لەو راپۆرتەدا هاتووه: "نزیکبوونەوەی یەکێتی و گۆڕان، رۆڵ و ههژموونی ئێران لە ھەرێمی کوردستان فراوانتر دەکات".
بەگوێرەی راپۆرتهكه، ئامانجی سەرەکی رێكکەوتنەکەی یەکێتی و گۆڕان، خۆ بەھێزکردنەوەی ئەو دوو حزبهیه، بەرامبەر بە رکابەرە بەھێزەکەیان لە ھەرێمی کوردستان کە پارتی دیموكراتی كوردستانە، لهگهڵ ئهوهشدا زیادکردنی کاریگەرییهكانی تارانە لە باشووری کوردستان.
دوێنێ، لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و سەرکردایەتی ھەردوو حزب، یەکێتی و گۆڕان رێککەوتنی سیاسیان واژووکرد