كیشوه‌رێكی ونبوو دۆزرایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
زانایانی جیۆلۆجی سه‌رقاڵی درووستكردنی وێنه‌ی ته‌واوی سنووری "زیلاندیا"ن، كه به "كیشوه‌ری ونبوو" ناسراوه، كه ده‌كه‌وێته ژێر نیوزله‌ندا و هه‌رێمی كالیدۆنیای نوێ له باشووری زه‌ریای هێمن.
به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "لایڤ ساینس"، زیلاندیا به‌ر (83) ملیۆن ساڵ له كیشوه‌ری "گۆندۆنیا"ی گه‌وره دابڕاوه، كه هه‌موو كیشوه‌ره‌كانی ئێستای پێكهێناوه.
بێجگه له نیوزله‌ندا و كالیدۆنیای نوێ، كه لوتكه‌ی كیشوه‌ره ونبووه‌كه‌ن، زۆربه‌ری ئه‌و كیشوه‌ره له‌ژێر ئاوی زه‌ریا هێمنه.
زیلاندیا كه به "ری‌و ئیا ماوی"یش ناسراوه، له ساڵی (2017)ه‌وه وه كیشوه‌رێك ناسێنراوه، بۆیه زانایان له‌و كاته‌وه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و خه‌ریكی درووستكردنی نه‌خشه‌ی كیشوه‌ره ونبووه‌كه‌ن، كه (94%)ی له‌ژێر ئاوه.
دیریا گۆریر، زانای جیۆلۆجیا له زانكۆی كوینزلاند له ئوستڕاڵیا له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانی له‌و زانكۆیه توانیویانه زانیاری نوێ له‌سه‌ر به‌شی باكووری رۆژئاوای "زیلاندیا" كۆبكه‌نه‌وه.
تیمێكی توێژینه‌وه بۆ ماوه‌ی (28) رۆژ له‌سه‌ر كه‌شتی "فالكور" مانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه ئاشكرا بكه‌ن، له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌خشه‌یه‌كیان به رووبه‌ری (27) هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه له‌سه‌ر كیشوه‌ره درووست كردووه.
گۆریر، له به‌یاننامه‌یه‌كی زانكۆكه‌دا گوتی: "تیمی توێژه‌رانمان زانیاری تۆپۆگرافی و موگناتیسی له‌سه‌ر رووی ده‌ریاوه كۆكردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی باشتر له چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندی به‌رته‌سكی نێوان ده‌ریای تاسمان و ده‌ریای مه‌رجان، له نێوان ئوستڕاڵیا و زیلاندیا تێبگه‌ین".
به‌پێی راپۆرتی "لایڤ ساینس"، ره‌نگه ژماره‌یه‌ك كیشوه‌ری بچووكی ژێرئاوكه‌وتوو له نزیك ئوستڕاڵیا هه‌بن، كه له كیشوه‌ره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی زه‌وی جیابووبێتنه‌وه، كاتێك كیشوه‌ری ئوستڕاڵیاش له كیشوه‌ری "گۆندۆنیا" دابڕاوه.
به‌پێی ئیداره‌ی نیشتمانی بۆ زه‌ریا و به‌رگه زه‌وی له ئه‌مه‌ریكا "NOAA"، به به‌كارهێنانی سۆنه‌ر‌ی پێشكه‌وتوو، نزیكه‌ی (10%) وێنه‌ی نه‌خشه‌ی رووبه‌ری ئاوی له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی وه‌رگیراوه.
د.ی