بۆ ئاماده‌بوون له ئاهه‌نگێك (5) هه‌زار كه‌س پشكینی كۆرۆنایان كرد
K24 - هه‌ولێر:
(5) هه‌زار كه‌س له ئاهه‌نگێكی هونه‌ریی مۆسیقای "رۆك" ئاماده‌بوون، مه‌رجی به‌شداریكردن، پشكینی كۆرۆنا بووه و هه‌مان رۆژ پشكنینه‌یان ئه‌نجام داوه، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی توێژینه‌وه‌یه‌كه، بۆئه‌وه‌ی كاریگه‌ری په‌تای كۆرۆنا له بۆنه رۆشنبیرییه گه‌وره‌كان بزانرێت.
ئه‌و كه‌سانه‌ی پشكنینه‌كانیان نێگه‌تیڤ بووه، ئه‌نجامه‌كه‌یان له رێگه‌ی مۆبایله‌كانیانه‌وه وه‌رگرتووته‌وه و له ته‌ندروستیان دڵنیابوونه‌وه‌ته‌وه، توانیویانه به‌شداری له ئاهه‌نگه‌كه‌ی "پاولا سانت خوردی" بكه‌ن.
رێكخه‌رانی ئاهه‌نگه‌كه ئاماژه‌یان به‌وه كرد، له‌وكاته‌ی په‌تای كۆرۆنا بڵاوبووه‌ته‌وه، ئه‌مه یه‌كه‌م ئاهه‌نگی هونه‌رییه به‌و شێوه‌یه له ئه‌وروپا ئه‌نجام بدرێت، كه خه‌ڵكه‌كه به ئازادی تێكه‌ڵاو بن، هه‌رچه‌نده ده‌مامكیان به‌ستووه.
نرخی پسووله‌ی ئاهه‌نگه‌كه به تێچووی پشكنین و ده‌مامكێكی تایبه‌ته‌وه له نێوان (23) تا (28) یۆرۆ بووه، به‌ستنی ده‌مامكیش ناچاری بووه، ته‌نیا له كاتی خواردن و خواردنه‌وه نه‌بێت.
ئاهه‌نگه‌كه له‌لایه‌ن پسپۆڕانی ده‌زگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئایدز و په‌تا گوازراوه‌كانه‌وه له به‌رشه‌لۆنه پشتیوانی كراوه، له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردووش توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر (500) به‌شداربووی ئاهه‌نگێك كرد.
پسپۆڕان روونیانكرده‌وه، به‌پێی ئه‌نجامه سه‌رتاییه‌كان ده‌ركه‌وتووه، پشكنینی پێشوه‌خته و به‌ستی ده‌مامك له ئاهه‌نگه‌كه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، رێگری كردووه له بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌تاكه، هه‌رچه‌نده رێككاری دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییان ره‌چاو نه‌كردووه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز عه‌ره‌بیه
د.ی