لە چەمچەماڵ تەرمێك دۆزرایەوە "چەند فیشەكێك بەر جەستەی كەوتووە"

تەرمەكە ناسراوە و خەڵكی ناوچەكەیە
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 – سلێمانی

تەرمی لە قەزای چەمچەماڵ دۆزرایەوە و شوێنەواری چەند فیشەكێك بە جەستەیەوە دیارە.

شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ  بەکوردستان24ی راگەیاند "شەوی رابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەرمێک دۆزرایەوە، کە هاووڵاتییەکی تەمەن 52 ساڵە لە رەگەزی نێر و شوێنەواری چەند فیشەکێک بە جەستەیەوە دیارە".

گوتیشی: "ئەو هاووڵاتییە کوردە و خانەوادەکەی ناسراوە لە ناوچەکەدا، پێدەچێت رووداوەکە بگەڕێتەوە بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی".