خۆبه‌خشێكى بیانى له باشوورى كه‌ركووك كوژرا
K24 - كەركووك
پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له گوندى ته‌لڕابعه‌ى سه‌ربه‌شارۆچكه‌ى داقوق له باشوورى كه‌ركووك له كاتى پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ى بۆمبه‌چێنراوه‌كانى داعش، بۆمبێك به‌خۆبه‌خشێكى بیانى ته‌قیه‌وه و گیانى له‌ده‌ستدا.
لیوا محه‌ممه‌د قادر، فه‌رمانده‌ى میحوه‌رى داقوقى هێزى پێشمه‌رگه، به (كوردستان24)ى راگه‌یاند: "ئه‌و خۆبه‌خشه خه‌ڵكى وڵاتى ئۆستراڵیایەدا بوو، له ڕێكخراوى( ئێف ئێس ئۆدا) كارى ده‌كرد كه كاری رێكخراوەكە هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى مینه چێنراوه‌كانى داعشه و پاكردنه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه‌یه كه پێشمه‌رگه له دەستی داعشى ڕزگاركردوون".
گوتیشى: "ئه‌و كه‌سه‌ى كوژراوه ناوى مارك كۆله‌ره و ئێستا ته‌رمه‌كه‌ى ره‌وانه‌ى شارى هه‌ولێر كراوه، هه‌روه‌ها ئه‌و رێكخراوەش ڕۆڵێكی گرنگی هه‌یە له پاككردنه‌وه‌ى ناوچه‌كانى باشوورى كه‌ركووك له بۆمبه‌چێنراوه‌كانى داعش، كه هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى مینه چێنراوه‌كان له‌تواناى پێشمه‌رگه‌دا نه‌بوون، ئه‌و رێكخراوه وه‌ك خۆبه‌خش هاوكارى پێشمه‌رگه دەكەن".