به ڤیدیۆ.. بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر خۆی ته‌قانده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراقی، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ساتی هه‌ڵكوتانه سه‌ر بازرگانێكی مادده هۆشبه‌ره‌كانه له ناوچه‌ی "شه‌عب"ی باكووری به‌غدای پایته‌خت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌زگا ئاسایشی نیشتمانی عێراق، كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28ی ئادار/ مارسی 2021 بڵاویكردووه‌ته‌وه، دوای نیوه‌شه‌و هێزه‌كانیان شوێنی بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ریان ده‌ستنیشان كردووه و بۆ ده‌ستگیركردنی چوونه‌ته شوێنه‌كه، له‌ناوچه‌ی شه‌عبی باكووری به‌غدا.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێدراوه، بازرگانه‌كه ماتۆڕسیكلێكی پێبووه، كاتێك ئۆتۆمبێله‌كانی هێزه‌كه‌یان لێی نزیكبووه‌ته‌وه، ئه‌فسه‌رێكی هێزه‌كه هاتووه‌ته خواره‌وه و خۆی بازرگانه‌كه‌ی به زه‌ویدا داوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستگیری بكات، به‌ڵام بازرگانه‌كه به نارنجۆكێك خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه ئه‌فسه‌ره‌كه‌ش گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئاماژه به‌وه نه‌كراوه ئه‌و بازرگانه ویستوویه‌تی نارنجۆكه‌كه به هێزه ئه‌منییه‌كاندا بته‌قێنێته‌وه یان مه‌به‌ستی خۆكوشتن بووه، به‌و پێیه‌ی وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ كراوه، ئه‌فسه‌رێكی هێزه‌كه خۆی به بازرگانه‌كه‌دا كێشاوه و خستوویه‌تییه سه‌ر زه‌وی.