"نرخی مریشك دادەبەزێت"
K24 – ھەولێر
قایمقامی ناوەندی ھەولێر رایگەیاند، ھاووڵاتییان دڵنیا دەكەینەوە بەرزبوونەوەی نرخی مریشك كاتییە و لە چەند رۆژی داھاتوودا نرخەكە دادەبەزێت.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر بە کوردستان 24ی رایگەیاند، ماوەی چەند رۆژێکە نرخی مریشک بە شێوەیەکی ناسرووشتی بەرزبووەتەوە. بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ پارێزگار و وەزیری کشتوکاڵ کۆبوونەوەتەوە بۆ ئەوەی نرخی مریشک جێگیر بێت.
دڵنیاییش دەدات لە چەند رۆژی داهاتوودا نرخی مریشک دادەبەزێندرێتەوە.