پەیامێكی سەرەخۆشیی له‌ سەرۆك بارزانییه‌وه‌

"خەبات و تێكۆشانی كەرەمی سەیاد سەرمەشقە بۆ هەموو كوردێكی نیشتمانپەروەر و جێگەی پێزانینێكی زۆرە"
سه‌رۆك بارزانی - فۆتۆ: ئه‌رشیڤ
سه‌رۆك بارزانی - فۆتۆ: ئه‌رشیڤ

K24 - هه‌ولێر:

سه‌رۆك مسعود بارزانی، به‌هۆی كۆچی دوایی كه‌ره‌مێ سه‌یاد، ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنووسی نیشتیمانپەروەری كوردی ئەرمەنستان و به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆی كوردی یه‌ریڤان، بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ره‌مێ سه‌یاد ڕۆڵێكی كاریگەری لە بڵاوكردنەوەی فەرهەنگ و زمانی كوردی هەبوو.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانیدا هاتووه‌: "خەبات و تێكۆشانی كەرەمی سەیاد سەرمەشقە بۆ هەموو كوردێكی نیشتیمانپەروەر و جێگەی پێزانینێكی زۆرە".

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی:

"پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی كەرەمێ سەیاد

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنووسی نیشتیمانپەروەری كوردی ئەرمەنستان (كەرەمێ سەیاد)ـم بیست. كەرەمێ سەیاد بۆ ساڵانێكی دوورودرێژ و ماندوونەناسانە كاری بۆ پێشخستنی زمان و ئەدەبی كوردی و بەڕێوەبردنی ڕادیۆی یەریڤان كرد و ڕۆڵێكی كاریگەری لە بڵاوكردنەوەی فەرهەنگ و زمانی كوردی لە ئەرمەنستان و وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوودا هەبوو. خەبات و تێكۆشانی كەرەمی سەیاد سەرمەشقە بۆ هەموو كوردێكی نیشتیمانپەروەر و جێگەی پێزانینێكی زۆرە.

سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و دۆست و هەڤاڵانی كەرەمێ سەیاد و هاووڵاتیانی كوردی ئەرمەنستان و وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوو دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

هیوای سەبر و ئارامی بۆ هەموو لایەك دەخوازین و ڕۆحی كەرەمێ سەیاد شاد بێت.

مسعود بارزانی

28ـی ئاداری 2021"