په‌یوه‌ندی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا و دۆسته‌كه‌ی ئاشكراكرا
K24 - هه‌ولێر:
ژنه بازرگانێکی بەریتانی ئاشكرایكرد، هه‌رچه‌نده "بۆریس جۆنسن" ژنیشی هه‌بووه، به‌ڵام بۆ ماوه‌ی (4) ساڵ په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ سەرۆک وەزیرانی به‌ریتانیا به‌رده‌وام بووه.
جێنیفه‌ر ئه‌ركوری، ته‌مه‌ن (35) ساڵ، به رۆژنامه‌ی "سه‌ندای میرور"ی به‌ریتانی راگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداری له‌گه‌ڵ "جۆنسن" هه‌بووه و دانی به‌وه نا، كه كه‌وتووه‌ته دوای خۆشه‌ویستییه‌وه له‌گه‌ڵیدا و نازناوی "ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌زن"ی لێناوه.
دۆستی پێشووی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه نه‌یتوانیوه "جۆنسن" دووربكه‌وێته‌وه، هه‌فتانه رۆژێك یه‌كتریان بینیووه و په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان له ماوه‌ی ساڵانی (2012-2016) درێژه‌ی كێشاوه.
ئه‌ركوری گوتی: له‌و كاته‌ی "جۆنسن" بۆ جاری دووه‌م له پۆستی شاره‌داری له‌نده‌ن بوو، له په‌یوه‌ندیدا بووین، له‌كاتێكدا ئه‌و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری پێشووی پارێزه‌ر "مارینا ویله‌ر" به‌رده‌وام بوو و دوو كوڕ و دوو كچی لێی هه‌بوو، په‌یوه‌ندییه‌كه‌م له‌گه‌ڵیدا به فیكر و جه‌سته، په‌یوه‌ندییه‌كی سه‌رنجڕاكێش بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "جۆنسن داوای وێنه‌ی لێده‌كردم به جه‌سته‌ی رووته‌وه"، ئه‌ركوری له رێگه‌ی مۆبایله‌وه گرته‌ی سه‌رنجڕاكێشی بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ناردووه.
— Marc-Erwan (@vittart75) March 28, 2021
— The Mirror (@DailyMirror) March 28, 2021
د.ی