فیلمی پێشمەرگە لە فەرەنسا نمایش دەكرێت

شەھید مەغدید ھەركی پاڵەوانی سەرەكی فیلمەكەیە
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/e716bbd1-b626-49e8-b1ae-869aec7bd4bd/CAN%20Film.ism/manifest

K24 – كەركووك

بڕیارە رۆژی ھەینی فیلمی دۆكیۆمنتەری پێشمەرگە لە فستیڤاڵی کاندا لە وڵاتی فەرەنسا نمایش بکرێت، وێنەگری سەرەکی ئەو فیلمە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات پاڵەوانی سەرەکی فیلمەکە شەھیدی فەرماندە مەغدید ھەرکییە.

ئاڵا ھوشیار، وێنەگری سەرەکی فیلمی پێشمەرگە لە لێدوانێكدا بە (كوردستان24)ی گوت: "گرتەكانی فیلمی پێشمەرگە لە جەلەولاوە تا شنگال لە ھەموو سەنگەرەكان بێ جیاوازی گیراوە و زۆربەی شەڕەكانی تێدایە".

گوتیشی: "شەھید مەغدید ھەركی پاڵەوانی فیلمەكەیە، دەرھێنەری فیلمەكە كاتی ھاتنی بۆ كوردستان لە چیای زەرتك سەردانی كردبوو، مەغدید ھەركی زۆر بە ورە و بڕواوە بۆ دەرھێنەرەكە دوا بوو، كاریگەری كردبووە سەر دەرھێنەر بۆیە وەك پاڵاوانی فیلمەكە ھەڵیبژارد".

"كاتێك ھەواڵی شەھیدبوونی مەغدید ھەركیم بە دەرھێنەر راگەیاند كە ئەوكات لە ئەورووپا بوو زۆر پەرۆش بوو بۆ شەھیدبوونی".