مه‌سرور بارزانی: به‌رزبوونه‌وه‌ی خێرای رێژه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان مایەی نیگەرانییە
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا مایه‌ی نیگه‌رانییه، داواشی له‌هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێم كرد، به‌رپرسیاریه‌تی سه‌رشانیان به رامبه‌ر به هاووڵاتیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
مه‌سرور بارزانی گوتیشی: "ئێستا کاتی سیاسەتکردن نییە و کەرتی تەندروستیمان دووبارە لە بەردەم تاقیکردنەوەدایە، مەترسی مردن له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتییانمان زیادی كردووه، ئەو پێشکەوتنانه‌ی ئه‌م دواییه لە به‌رەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە بەدەستمانھێنا، ئێستا لە مەترسیدایە".
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای له هاووڵاتیان كرد، "له شوێنه گشتییه‌كاندا پابه‌ندی به‌ستنی ده‌مامك بن و خۆتان لە قەرەباڵغی و گردبوونەوە بە دوور بگرن".
به‌رزبوونه‌وه‌ی خێرای ڕێژه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان مایەی نیگەرانییە، لەم ساتە هه‌ستیاره‌دا داوا لە هەر چوار پارێزگارەکەی ھەرێم دەکەم کە بەرپرسیارێتیی سەرشانیان به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك بزانن و تەواوی ڕێكاره نوێیه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن.
— Masrour Barzani پابەندین# (@masrour_barzani) March 29, 2021
كوردستانییان بەرپرسیارێتی هاوبەشیان هەیە لە بەرامبەر خۆیان و خێزانه‌كانیان. داواتان لێدەکەم لە شوێنە گشتییەکاندا دەمامک ببه‌ستن و دەستەکانتان بشۆن و خۆتان لە قەڵەباڵغی و گردبوونەوە بە دوور بگرن .
— Masrour Barzani پابەندین# (@masrour_barzani) March 29, 2021