رێگه‌ی سه‌ره‌كی "به‌ربیان- شێخ توراب" بۆ ماوه‌ی ته‌نیا یه‌ك رۆژ داده‌خرێت
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی ھەولێر، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (29ی ئادار/ مارسی 2021) رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی بەهۆی چاککردنەوەی هەردوو پردی ئاسنی "پیروەرمان"، بۆ ماوه‌ی یه‌ك رۆژ رێگه‌ی سه‌ره‌كی "به‌ربیان- شێخ توراب" داده‌خرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پرده‌كه‌ی "پیروەرمان" به‌جۆرێك تێكچووه، كه ئه‌گه‌ری كه‌وتنی لێده‌كرێت، بۆیه لەلایەن تیمی دەستەی پردەکانی بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌مان پشکنینی بۆ کراوه‌و و دەست دەکرێت بە چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی.
روونیشیكرده‌وه، ئاگاداری شوفێران دەکەینەوە، رێگه‌كه بۆ ماوه‌ی ته‌نیا یه‌ك رۆژ (30ی ئادار/ مارسی 2021) داده‌خرێت و داوا ده‌كه‌ین رێگه‌ی جێگره‌وه به‌كاربهێنن، كه رێگه‌ی " دارەشەکران_ زرارەتی _شێخ تراب"ه.
د.ی