3 گهورهترین یانەکانی ھۆڵەندا كێبڕكێ لەسەر ئەستێرهیەکی کورد دەکەن
ڕەوان برووسک مهولودی تەمەن 14 ساڵ ئێستا لە ھۆڵەندا بووهته باسێکی گەرمی چاودێرانی تۆپی پێی ئهو وڵاته و بە ئەستێرەی داھاتوو وەسفی دەکەن.
ئەم یاریزانە ئێستا لە تیپی (Alphonso boys) ھۆڵەندی یاری دەکات و لەم وەرزە بەشداری لە خولی بێچووهشێرانی ھۆڵەندا دەکات و توانی لە 11 یاری 16 گۆڵ بكات.
ئاستبهرزی رهوان برووسك وایكردووه یانەکانی (فاینۆرد رۆتردام، ئۆترێخت و ڤێتسيە ئارنھایم) به گرێبهستێكی درێژخایهن كێبڕكێی گواستنهوهی بكهن و بیگوازنهوه بۆ تیپەکانی لاوان و تازەپێگەیشتتووان یانهكانیان.
ئهم یاریزانه كورد لە 3 یاری یانهی فاینۆرد تاقیکراوهتەوە 3 گۆڵ و 4 ئاسیستی كردووه، لە یانەی ئۆترێخت بەھەمان شێوە لە دوو یاری تاقیكراوهتهوه و (٢) گۆڵی تۆمارکردووە و ئەم دوو یانەیە بەفەرمی ئۆفەریان پێشکەش کردووە.
وھەروەھا یانەی ئەیاکس ئەمستردام چاودێری توانەکانی ئەم ئەستێرە کوردە دەکات، بەڵام تا ئێستا بەفەرمی ھیچ گرێبەستێکی پێشکەش نەکردووە.
ڕەوان کوری یاریزانی پێشووی یانەی ھەولێر (بروسک مهولود)ـە و ئەم یاریزانە سەرەتاییەکانی لە ئەکادیمیای باداوە و دواتر پهیوهندی به ئەکادیمیای یانەی ھەولێر كردووه بۆ چەند ساڵێک لەم ئەکادیمیایە یاری کردووە دواتر بەیەکجاری گەرایەوە ھۆڵەندا، ڕەوان بووسک له داهاتوودا مافی یاریکردنی بۆ 3 ھەڵبژاردە ھەیە ئەویش ھەڵبژاردەکانی (عێراق، ھۆڵەندە و مەغریب)ـه.
به گوێرهی ئهو زانیارییانهی دهست كوردستان24 كهوتووه بریارە لەم چەندە رۆژە دا ئەم یاریزانە بەفەرمی بریاری كۆتایی خۆی بدات و یهكێك له یانه گهورهكانی هۆڵهندا بۆ وێستگهی داهاتووی دهستنیشان بكات.