له‌پردێ سێ مووشه‌ك ئاراسته‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ كران

محه‌مه‌د خورشید هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ كوردستان24 پشتڕاست كرده‌وه‌
هێزێكی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان
هێزێكی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان

K24- هه‌ولێر:

له‌ سنووری ناحیه‌ی پردێ، سێ مووشه‌ك ئاراسته‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كران.

محه‌مه‌د خورشید، به‌رپرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كه‌ركووك به‌ كوردستان24ی راگه‌یاند، ئه‌مشه‌و سێ مووشه‌ك ئاراسته‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ پردێ كران.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، مووشه‌كبارانه‌كه‌ هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه‌ نه‌بووه‌.

به‌گوته‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش له‌ پردێ، كه‌ بۆ په‌یامنێری كوردستان24 قسه‌یان كردووه‌، ئامانج له‌و مووشه‌كبارانه‌ بۆ تێكدانی ئه‌و لێكنزیكبوونه‌وه‌یه‌، كه‌ له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم له‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌.

هۆشمه‌ند سادق، په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، مووشه‌كه‌كان ئاراسته‌ی سنووری چالاکیەکانی لیوای 10 پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە لەمیحوەری پردێ، دبز لەنزیك گوندی نەبی ئاوا كراون، بەڵام پێشمەرگە و پێگەکانی پێشمەرگە بێ زیان بوون.

H.B