سیستمى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆکان دەگۆڕێت

"كۆبوونەوەی داھاتووی وەزارەت بۆ ئەم مەبەستە تەرخان دەكرێت"

K24 - ھەولێر

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حكوومەتی ھەرێمی كوردستان راگەیاند، لە ھەنگاوی یەكەمدا بەشێك لە سیستمى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆکان دەگۆڕن.

بە گوێرەی ھەواڵی ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەمڕۆ د. یوسف گۆران، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاندووە: "لە پێناو رەچاوکردنى حەز و ئارەزوى خوێندکاران و جێبەجێکردنى سیستمى نوێى جیهانى بۆ وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگەکان، سیستمى وەرگرتنى خوێندکاران گۆڕانکارى بەسەر دێنین".

ئەوەشی خستوەتەڕوو: "کۆبونەوەى داهاتووى ئەنجوومەنى وەزارت بۆ ئەم مەبەستە تەرخان دەکرێت و لە ھەنگاوی یەكەمدا بەشێك  لە سیستمى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاكان دەگۆڕین".