کۆبوونەوەی ئۆپێک نرخی نەوتی بەرزکردەوە

نرخی ئێستای نەوت
کێڵگەیەکی نەوت لە ئەمەریکا
کێڵگەیەکی نەوت لە ئەمەریکا

 K24- هەولێر:

ئەمڕۆ سێشەممە، بەهۆی کۆبوونەوەی ئۆپێک، نرخی نەوت بەرزبووەوە.

دوێنی، بەهۆی کردنەوەی رێڕەوی نۆکەندی سوێس و رزگارکردنی کەشتییەکە، نرخی نەوت دابەزی، بەڵام ئەمڕۆ بەهۆی کۆبوونەوەی ئۆپێک کە ئەگەر هەیە درێژ بە کەمکردنەوەی بەرهەمی نەوت بدات بەرزبووەوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت (8ـی بەیانی بە کاتی هەولێر)، 65 دۆلار و یەک سەنتە؛ هەروەها یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش، بۆ 61 دۆلار و 62 سەنت بەرزبووەوە.

بڕیارە پێنجشەممە، ئۆپێک کۆببێتەوە و بڕیاری نوێ لەبارەی بەرهەمی نەوت بدات، ئەمەش کاریگەری لەسەر نرخی نەوت دادەنێت. ئەگەر سعوودییە لەسەر هەڵوێستی زیادنەکردنی بەرهەم بەردەوام بێت، نرخی نەوت ئەگەری بەرزبوونەوەی هەیە.

Reuters