ئینفۆگرافیك...سەنتەرەكانی پشكنینی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان

تائێستا 1 ملیۆن و 368 ھەزار ھاووڵاتی لە ھەرێمی كوردستان پشكنینی كۆرۆنای بۆ كراوە
ژینۆ محەمەد - بێژەر و پێشكەشكار
ژینۆ محەمەد - بێژەر و پێشكەشكار

K24 – ھەولێر

لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا 20 سەنتەری پشكنینی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان كراونەتەوە و تائێستا 1 ملیۆن و 368 ھەزار ھاووڵاتی لە ھەرێمی كوردستان پشكنینی كۆرۆنای بۆ كراوە.

لە سنووری پارێزگای ھەولێر 6 سەنتەری پشكنینی كۆرۆنا ھەن، لە سلێمانی 4 و دھۆك 7 سەنتەری پشكنین و لە پارێزگای ھەڵەبجەش سەنتەرێك لە نەخۆشخانەی وەفا ھەیە، ھەروەھا لە سنووری ئیدارەی راپەڕین سەنتەرێكی پشكنینی كۆرۆنا و لە ئیدارەی گەرمیان سەنتەرێك ھەیە كە لەناو نەخۆشخانەی قەڵایە.