وەزارەتی پێشمەرگە: هێرشەکەی پردێ هیچ زیانێکی نەبووە
K24- هەولێر:
وەزارەتی پێشمەرگە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، ژمارەیەک مووشەک لە نزیک گوندێکی نێوان کەرکووک و پردێ، ئاراستەی ھێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری پردێ-دبس کراون.
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە؛ لە سنووری چالاکییەکانی لیوای ١٠ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە لە میحوەری پردێ-دبس لە نزیک گوندی نەبی ئاوا چەند مووشەکێک ئاراستەی پێگەکانی پێشمەرگە کراوە و ھێرشە مووشەکییەکە ھیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.
چەند بەرپرسێکی هێزەکانی پێشمەرگەش بە کوردستان24ـیان راگەیاند، ئامانج لهو مووشهكبارانه بۆ تێكدانی ئهو لێكنزیكبوونهوهیه، كه له نێوان ههولێر و بهغدا لهسهر پشكی ههرێم له پڕۆژهیاسای بودجه هاتووهته ئاراوه.