دابەزاندنی بەهای دینار "گەورەترین هەڵەی بانکی ناوەندی بوو"

"کوتلە سەرەکییەکانی پەرلەمان ئاگادار کراونەتەوە کە بەشداری لە دانیشتی دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بودجە نەکەن"
بەھای دۆلار و نرخی زێڕ
بەھای دۆلار و نرخی زێڕ

K24 - ھەولێر

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، دابەزاندنی بەهای دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی گەورەترین هەڵەی ئابووری بوو، کە بانکی ناوەندی ئەنجامیدا، لەهەمانکاتدا پێشبینی دەکەن لەم هەفتەیەدا دەنگ بە پڕۆژەیاسای بودجە بدرێت.

ناجی ئەل سەعیدی، پەرلەمانتار لە هاوپەیمانی سائیرون لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دابەزاندنی بەهای دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی گەورەترین هەڵەی ئابووری بوو بانکی ناوەندی ئەنجامیدا.

 ئاماژە بەوەشدا، زۆربەی کوتلەكانی پەرلەمان داوا دەکەن بەهای دۆلار وەک خۆی بهێڵدرێتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە کە لە هەمانکاتدا ئەندامی لیژنەی داراییە راشیگەیاند، کوتلە سەرەکییەکانی پەرلەمان ئاگادار کراونەتەوە کە بەشداری لە دانیشتی دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بودجە نەکەن، ھەروەھا پێشبینی دەکات لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەی دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بودجە بەڕێوەبچێت.