وەزارەتی رۆشنبیری ھەموو جۆرە چالاكییەك رادەگرێت

ئاگادارییەک لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان ـەوە
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان

K24 – ھەولێر

بەھۆی بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبووانی كۆرۆنا، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاگادار دەكاتەوە كە ھەموو جۆرە چالاكی و گردبوونەوەیەك رادەگرن، تا ئەوكاتەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا رێنمایی نوێ دەردەكات.

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی رۆشنبیری رایگەیاند: "وەک ئاگادارن ماوەیەکە بەشێوەیەکی خێرا و بەرچاو شەپۆلێکی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بڵاوبووەتەوە، بەپێی هۆشدارییەکانی وەزارەتی تەندروستی ئەگەر دۆخەکە بەو شێوەیە بێت لە ماوەیەکی کەمدا لە کۆنترۆڵ دەردەچێت. ئەوەی پەیوەندی بە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان ـ ەوە هەیە، لەچوارچێوەی هەڵمەتی خۆپارێزیدا، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و بەڕێوەبەرایەتی و تەواوی ئۆرگانەکانی پەیوەست بە سێکتەرەکانی کاروباری وەزارەتمان ئاگادار دەکەینەوە کە هەموو جۆرە چالاکی و گردبوونەوەیەک رادەگیرێت تا ئەو کاتەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رێنمایی تازە دەردەکات".