لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا بڕیار لەسەر رێكاری نوێ دەدات

لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كۆبوونەوەدایە
كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا - ئەرشیف
كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا - ئەرشیف

K24 - ھەولێر

لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كۆبوونەوەدایە و ھەڵسەنگاندن بۆ دۆخی تەندروستی و تەشەنەكردنی كۆرۆنا دەكرێت و بڕیار لە رێكاری نوێ دەدرێت.

پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بە سەرپەرشتی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر لەکۆبوونەوەدایە و بڕیار لەبارەی رێکاری نوێ دەردەکرێت.

دوێنێ دووشەممە 29/3/2021 سامان بەرزنجی، وەزیری وەزیری تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ کوردستان24 ھۆشداری دا لە ھەڵكشانی زیاتری ئامارەکانی کۆرۆنا و رایگەیاند ئەگەر هاووڵاتییان پابەندی رێکارەکانی خۆپارێزی نەبن، قەدەغەی هاتووچۆ و کەرەنتین، یەكێك دەبێت لە بڕیارەكان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە و رێگە گرتن لە زیاتر تەشەنەکردنی کۆرۆنا.