بۆچی مرۆڤ له‌و (10) گیاندار ده‌ترسێت؟
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی ئه‌وه‌ی له هه‌ندێك فیلمی سینه‌ماییدا بینیومانه، له "ماسی قرش" ده‌ترسین، گوایه مه‌ترسیدارترین گیانداری ئاوی و ته‌نانه‌ت وشكاییشه، له‌كاتێكدا "سه‌گ" زۆر له‌و گیانداره ئاوییه مه‌ترسیدارتره، زۆربه‌ی ئه‌و ترسانه‌ی له گیانداران هه‌مانه، بێ بنه‌مان و زیاتر هه‌ڵبه‌ستراون.
ئه‌و گیاندارانه‌ی زیاد له پێویست لێیان ده‌ترسین:
* جاڵجاڵۆكه‌ی جوان
ئه‌و گیانداره ناوی زۆری لێنراوه، له زمانی ئینگلیزی به "Solifugae"ه و به عه‌ره‌بی "موعته‌زیلات"ی پێده‌ڵێن یان جاڵجاڵۆكه‌ی جوان.
شێوه‌ی ئه‌و گیانداره هه‌ندێك مه‌ترسیدار ده‌رده‌كه‌وێت، درێژییه‌كه‌ی (10-15) سانتیمه‌تره، به‌ڵام هۆكاری دیكه هه‌یه، كه به گیاندارێكی مه‌ترسیداری بزانین.
ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه زۆر خێرایه و خێراییه‌كه‌ی بێوێنه‌یه، ژه‌هراوییه، درێژییه‌كه‌ی ده‌گاته مه‌ترێك، گیانداره ماڵییه‌كان ده‌كوژێت و هه‌ندێكجار مرۆڤیش ده‌خوات.
به‌ڵام له راستیدا ئه‌م زانیارییانه ته‌نیا قسه‌ن، خێراییه‌كه‌ی مامناوه‌نده، درێژییه‌كه‌شی مه‌ترێك نییه، هه‌ركاتێك مرۆڤ ببینێت هه‌ڵدێت، هه‌رچه‌ند ده‌ستلێدانی ناخۆشه، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه بكوژ نییه.
* مار
له‌كاتێكدا هه‌ر به بینینی مار ده‌ترسین، به‌ڵام ترسه‌كه‌مان زیاده‌ڕه‌وی تێدایه، هه‌رچه‌ند مار یه‌كێكه له گیانداره ژه‌هراوییه‌كان، له چه‌ند ناوچه‌كه‌ییشدا مه‌ترسیداره، هه‌ندێك جۆریان ترسێنه‌رن، كه‌چی به‌گشتی زیاد له پێویست لێیان ده‌ترسین.
به دڵنیاییه‌وه نابێت له مار نزیك بكه‌وینه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه هه‌موو جۆره‌كانی مار ترسێنه‌رن، زۆربه‌یان شه‌ڕانگێز نین و حه‌زناكه‌ن له‌گه‌ڵ مرۆڤ شه‌ڕ بكه‌ن و ژه‌هره گرانبه‌هاكه‌یان بڕژێنن بۆ كوشتنی كه‌سێك، ته‌نیا ئه‌گه‌ر هه‌ست به هه‌ڕه‌شه بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێویسته به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مار بكه‌ین، مەزەندە دەکرێت کەمتر لە دەیەکی جۆری مار هەڕەشەیەکی راستەقینە لەسەر مرۆڤ دروست بکات و زۆر جاریش گازێکی وشك (بێ ژەهر) دروست بکات، تەنانەت کاتێك هێرش کرایە سەری، لەو کاتەدا زۆربەی مارەکان پێیان باشە هۆشداری بدەن، نەك ژەهرەکەیان بڵاوبکه‌نه‌وه بۆ جەستەی ئەو مرۆڤانەی کە سەرچاوەی خۆراك نین.
* دووپشك
گیاندارێكه، زۆربه‌ی جار تووشی کاردانەوەی توندوتیژ دەبێت، لاشەکانی دووپشک سەیر و سەمەرەیه و شێوەی نامۆیه، به کلکی دەتوانێت قەپێکی ژەهراوی بهاوێت، هه‌رچه‌ند دووپشك به مه‌ترسیدار هه‌ژمار كراوه، به‌ڵام هه‌موو جۆره‌كانی له‌و شێوه‌یه نین.
هه‌ر وه‌كو مار، به شێوه‌یه‌كی گشتی نایانه‌وێت له‌گه‌ڵ مرۆڤ رووبه‌ڕوو ببێته‌وه، (20-25) جۆریان گرنگییه‌كی زۆریان بۆ بواری پزیشكی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش مه‌ترسیدارن، ئه‌وه‌نده جۆره‌یان له‌كۆی هه‌زار و (500) جۆری دووپشكن له ته‌واوی جیهان، پێودانیان به ئازاره، به‌ڵام له پێوه‌دانی هه‌نگ مه‌ترسیدارتر نییه.
* ماسی ئه‌لبێرنا
زۆر باسی ئه‌و جۆره ماسییه كراوه، كه هێرش ده‌كاته سه‌ر گیاندارانی گه‌وره‌تر له‌خۆی، ته‌نانه‌ت مرۆڤیش، له چه‌ند چركه‌یه‌كدا پارچه پارچه‌ی ده‌كات.
هه‌رچه‌نده گیاندارێكی توندوتیژه و به ددانه تیژه‌كانی ناسراوه، به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی كه‌می له‌سه‌ر مرۆڤ هه‌یه، خۆی له مرۆڤ به دوور ده‌گرێت، ته‌نیانه‌ت هه‌ندێك توێژه‌ران چوونه‌ته قووڵایی ده‌ریاوه و ئه‌و جۆره ماسییه‌یان بینووه، كه‌چی ئه‌لبێرا به ته‌واوه‌تی خۆی لێ لاداون، كه‌چی پارچه گۆشتێكی خوێناوییان بۆ هه‌ڵداوه، به دڵخۆشییه‌وه وه‌رگرتووه.
* سیرسركه
كاره‌كه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه ته‌نیا هه‌ندێك له جۆره‌كانی سیرسركه‌مان بینووه، پێمان وابووه كه قێزه‌وه‌نن، كه له‌ماڵه‌كانمان ده‌ژین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نایزانین، ئه‌وه‌یه، ئه‌و جۆرانه، له‌و جۆره باشانه‌ی سیرسركه‌ن، كه له‌ماڵه‌كانمانن.
زۆربه‌ی خه‌ڵك نازانن ئه‌و چه‌ند جۆره توانای ژیانیان له‌ماڵه‌كانمان هه‌یه، ته‌نیا (10) جۆریانه، له‌كۆی (5) هه‌زار جۆری سیسركه.
* تارانتولاس "ره‌تیلا"
جۆرێكی جاڵجاڵۆكه‌یه، شێوه‌كه‌ی گه‌وره‌یه، هه‌ندێكیان له‌گه‌وره‌ترین جۆره‌كانی جاڵجاڵۆكه‌ن له جیهان، له جۆره‌كانی جاڵجاڵۆكه‌ی باڵنده‌خۆر، گه‌ورترینن، له رووی شێوه و قه‌باره‌وه گه‌وره‌ن و قاچه‌كانیشیان درێژه.
هه‌رچه‌نده له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه وێنای ئه‌و جۆره جاڵجاڵۆكه‌یان وه‌ك دێوه‌زمه‌یه‌ك كردووه، به‌ڵام زۆربه‌یان نازانن "ره‌تیلا" به شێوه‌یه‌كی گشتی مه‌ترسیدار نییه.
له‌كاتێكدا هه‌ندێك له جۆره‌كانی خێران و توندتویژن، له رووی پزیشكییه‌وه ژه‌هره‌كانیان مایه‌ی مه‌ترسی نییه.
زۆربه‌ی جۆره‌كانی دیكه‌ی به ته‌واوه‌تی نه‌رمونیانن، له ریزی گیانده‌ر ماڵییه‌كان كڕین و فرۆشتنی پێوه‌ده‌كرێت، به گیاندارێكی گه‌وره‌ی نه‌رمونیان هه‌ژمار ده‌كرێت.
* ماسی قرش
ماسی قرش یه‌كێك له‌و گیاندارانه‌ی خه‌ڵك لێی ده‌ترسێت، به‌ڵام له رووی لۆژیكییه‌وه، پێویسته زیاتر له سه‌گ بترسین، تا له‌و جۆره ماسییه گه‌وره‌یه.
له هه‌ندێك فیلم‌دا، به تایبه‌تی له فیلمی "Jaws"دا، كه كاریگه‌رییه‌كی زۆری به‌جێهێشتوو و تا ئێستاش به‌رده‌وامه، له‌كاتێكدا هێرشی ماسی قرش زۆر ده‌گمه‌نه، له نێوان سه‌دان جۆری ماسی قرش له جیهان، ته‌نیا جۆرێك یان (2) جۆریان هێرش ده‌كاته سه‌ر مرۆڤ، زانیان پێیانوایه ماسی قرش كه هێرش ده‌كاته سه‌ر مرۆڤ، هه‌ڵه ده‌كات له جیاكردنه‌وه‌ی مرۆڤ و نێچیره نموونه‌ییه‌كانی.
هێرشی ماسی قرش زۆر ده‌گمه‌نه، مردن به هۆیه‌وه به‌شێكی زۆر كه‌مه، له ساڵی (2018) ته‌نیا (5) كه‌س به هێرشی ماسی قرش گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا ساڵانه به ملیۆنان ماسی قرش له‌ناوده‌به‌ین.
ئه‌گه‌ری مردن به هۆی ماسی قرشه‌وه، یه‌ك له ملیۆنانه، ته‌نانه‌ت بۆنكردنی خوێن له ئاودا له لایه‌ن ماسی قرشه‌وه، ته‌نیا هه‌ڵبه‌ستراوه و هیچ بنه‌مایه‌كی راستی نییه.
* شه‌مشه‌مه‌كوێره
شه‌مشه‌مه‌كوێره به‌رده‌وام جێی مشت‌ومڕ بووه، هه‌ندێك به مه‌ترسی و قێزه‌ونی داده‌نێن، هه‌ندێكی دیكه به سه‌رنجڕاكێشی داده‌نێن، به‌ڵام شه‌مشه‌مه‌كوێره ناوبانگێكی خراپی هه‌یه، له فیلمه ترسناكه‌كان به‌وشێوه‌یه وێنا كراوه، زیاتریش ناوبانگێكی قێزه‌ونی وه‌رگرت، كاتێك به‌وه ناسرا، كه هۆكاری ته‌شه‌نه‌كرنی ڤایرۆسی كۆرۆنایه.
له راستیدا شه‌مشه‌مه‌كوێره هه‌ڵگری ڤایرۆس و نه‌خۆشی دیكه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی مژینی خوێنی هه‌ندێك گیانداری دیكه‌وه، هۆكاری گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشین، به‌ڵام ئه‌و جۆره شه‌مشه‌مه‌كوێرانه، چه‌ند جۆرێكی كه‌من، له‌كۆی جۆره‌كانی دیكه‌یدا، مه‌ترسیشان بۆ مرۆڤ نییه.
* بۆقی ژه‌هراوی
ئه‌و جۆره بۆقه ناوبانگێكی خراپیان وه‌رگرتووه، كه ژه‌هرێكی كه‌میان هه‌یه، ته‌واوی ژه‌هره‌كه‌ی به‌شی كوشتنی (10) كه‌س ناكات، یه‌كێكه له‌و گیانداره ژهراوییانه‌ی سه‌ر زه‌وی.
ئه‌و بۆچوونه‌ی باوه‌ی هه‌یه، كه ده‌ستلێدان و نزیكبوونه‌وه‌ی لێی مه‌ترسیداره، هه‌ندێك خه‌ڵك وا ترسێنراون، كه بازدانی بۆ سه‌ر لاشه‌ی مرۆڤ ده‌بێته هۆی مردن، به‌ڵام ئه‌و جۆره بۆقه، ته‌نیا له كاتێكدا مه‌ترسییه، ئه‌گه‌ر بیخۆین.
هه‌ر چه‌نده زۆر ده‌ستلێدانی دبێته هۆی ئازار، به‌ڵام بڕێكی زۆر نه‌چێته‌وه له‌شه‌وه، له رێگه‌ی برینێكی كراوه، مه‌ترسی نابێت بۆ سه‌ر ژیانی مرۆڤ.
*جاڵجاڵۆكه
جاڵجاڵۆكه به‌گشتی له جۆره‌كانی "ره‌تیلا" جیاوازن، گیاندارێكی نایابن، هه‌رچه‌نده شێوه‌یان ترسناك دیاره، به‌ڵام مایه‌ی مه‌ترسی نییه و گیاندارێكی شه‌رمنه.
له كۆی (50) هه‌زار جۆر، (25-30) جۆریان به‌وه ناسراون كه مه‌ترسیان له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ هه‌یه، زۆربه‌ی جار جاڵجاڵۆكه راكردن هه‌ڵده‌بژێرن له بری شه‌ڕكردن.
د.ی