15 رێنمایی لە تەندروستی سلێمانییەوە

تەندروستی سلێمانی جەخت لە پابەندبوون دەكاتەوە
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی

K24 – سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی 15 رێنمایی بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە و لە یەكێك لە خاڵەكانیش جەخت لە بەستنی دەمامك دەكاتەوە.

تەندروستی سلێمانی راشیگەیاندووە، كە ھاووڵاتییان بە ھەموو شێوەیەك پابەندبن بە دووركەوتنەوە لە بەشداری كردن لە چالاكیە كۆمەڵایەتییەكان، وەك ئاهەنگ و كۆڕ و كۆبوونەوە و مەراسیمەكان.

دەقی رێنماییەكانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی:...

1 - بەستنی دەمامك بەتایبەت لەكاتی چوونە دەرەوە و شوێنە قەرەباڵغەكان.

2 -  شووشتنی دەستەكان بە ئاو و سابون بەشێوەیەكی بەردەوام بەلایەنی كەمەوە لە 20 چركە كەمتر نەبێت.

3- پاكژكردنەوەی دەستەكان بەجێلی كهولی كەڕێژەی كهولەكەی لە 60% كەمتر نەبێت.

4- دووركەوتنەوە لەتەوقەكردن لەگەڵ كەسی بەرامبەر.

5- دووركەوتنەوە لەدەست لێدانی دەم و لووت وچاو.

6- دووركەوتنەوە لەئاژەڵی كێوی و بەشێوەی ڕاستەوخۆ دەستی لێ نەدرێت.

7- دووركەوتنەوە لەبەشداری كردن لەچالاكیە كۆمەڵایەتیەكان وەك ئاهەنگ و كۆڕ و كۆبونەوە و مەراسیمەكان.

8- بەكارهێنانی كلێنیكس لەكاتی كۆكە و پژمین و دواتر فرێدانی بۆ ناو سەبەتەی خۆڵی سەرداپۆشراو.

9- دووركەوتنەوە لە قەرەباڵغی و مانەوە لەماڵەوە بەپێی توانا.

10- خۆبەدوورگرتن لە تووشبووان یان ئەو كەسانەی نیشانەی تووشبوونیان تێدا دەركەوتووە.

11- دووركەوتنەوە لەترس و شڵەژان چونكە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی بەرگری لەش.

12- ڕاگرتنی گەشتكردن بۆ وڵات و ناوچانەی كۆرۆنای تێدا بڵاوبۆتەوە.

13- بەردەوام هەوا گۆڕكێ لەماڵ و شوێنی نیشتەجێ بووندا بكرێت.

14-  بەبێ  بەكارهێنانی كەلوپەلی خۆپاراستن هەڵسوكەوت لەگەڵ ئاژەڵ و باڵندەی  كێوی و ماڵی مەكە.

15- لەكاتی نەخۆشیدا سەردانی نزیكترین دامەزراوەی  تەندروستی بكە بۆ وەرگرتنی چارەسەر و ڕێنمایی.

 راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی