نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید: حكومه‌ت دوودڵ نابێت له هه‌ر بڕیارێك، ئه‌گه‌ر قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆش بێت
K24- هه‌ولێر:
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، له جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی خۆپارێزی جددین و سه‌پێچیكاران سزا ده‌ده‌ن، له‌حاڵه‌تی پابه‌ند نه‌بوونی هاووڵاتیان، ناچار ده‌بن بڕیار قورس بده‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆش بێت.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید گوتی: "ئاماره‌كانی تووشبوون به كۆرۆنا له هه‌ڵكشاندایه، دوای شه‌پۆلی یه‌كه‌می كۆرۆنا، كه له مانگی ئه‌یلوول و تشرینی یه‌كه‌می ساڵی پار، ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له لوتكه بوو، دواتر بارودۆخه‌كه ئارام بوویه‌وه، هه‌ر چه‌نده بۆچوونێكی هه‌ڵه له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه درووست بوو، كه كۆرۆنا بوونی نه‌ماوه، به‌ڵام لیژنه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هۆشدارییان به خه‌ڵك داوه، كه كۆرۆنا مه‌ترسی هه‌ر ماوه، زیاتر خۆیان بپارێزن، كه‌چی ساردبوونه‌وه‌یه‌ك له خه‌ڵكی به‌دیده‌كرا".
گوتیشی: "له‌كاتی شه‌پۆڵی یه‌كه‌مدا هاووڵاتیان زۆر به‌باشی رێنماییه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرد و ده‌مامكیان ده‌به‌ست و بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان ئه‌نجام نه‌ده‌دا، پرسه دانه‌ده‌نرا، به‌ڵام گه‌ڵ هێوربوونه‌وه‌ی شه‌پۆڵه‌كه خه‌ڵكی خه‌مساردییان له رێنماییه‌كانی خۆپارێزی كرد".
قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "به‌وپێیه‌ی به‌رده‌وام چاودێری بازاڕ و خه‌ڵك ده‌كه‌ین، ماوه‌ی (2) رۆژه رێكاره‌كانی خۆپارێزی توند كراونه‌ته‌وه، دوای بڕیاره‌كه‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، كه رێكاره‌كانی خۆپارێزی توندكرانه‌وه، له بڕیاره‌كه‌مان جه‌ختمان له‌سه‌ر رێكاره‌كانی خۆپارێزی بووه و مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیس و هێزه‌كانی ناوخۆ هاوكاری جیبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه ناچار بكه‌ن، كه رێنماییه‌كان جێبه‌جێ ناكه‌ن، له‌ناو بازاڕ و شه‌قامه‌كان بوونیان هه‌یه، بۆیه هه‌ست ده‌كه‌ین، خه‌ڵكی به‌ده‌م داواكه‌وه هاتووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "بابه‌تی كار و كه‌سابه‌تی خه‌ڵك له‌لای ئێمه زۆر گرنگه، به‌به‌رده‌وامیش كارئاسانیشمان بۆ كاسبكاران كردووه، به‌ڵام هاووڵاتیان به‌تایبه‌تی كاسبكاران هاوكارن، ئه‌گه‌ر ناچارمان نه‌كه‌ن بڕیاری توند بده‌ین، بۆ نموونه قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ، هه‌رچه‌نده راسته كار و كاسبی گرنگه، به‌ڵام ژیانی هاووڵاتی له كاسبی گرنگتره، ته‌ندروستی هاووڵاتی زۆر گرنگه، سه‌رۆكی حكومه‌تی پێشتر ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ته‌ندروستی و ژیانی هاووڵاتی له‌سه‌رووی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كه، بۆیه حكومه‌ت دوودڵ نابێت له هه‌ر بڕیارێك كه پێویست بكات، ته‌نانه‌ت بڕیاری قورسیش بێت كه قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆیه، بۆیه پێویسته هاووڵاتیان هاوكار بن".
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید روونیكرده‌وه، "هه‌رچه‌نده دانانی مه‌رفه‌رزه‌كان قه‌ره‌باڵغی درووست كردووه و هاتووچۆ كه‌مێك دواده‌خات، به‌ڵام ئه‌مه مه‌به‌ستی ئێمه نه‌بووه، چی بكه‌ین ئه‌گه‌ر هاووڵاتی پابه‌ند نه‌بێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو هۆشدارییه‌ی دراوه، به‌تایبه‌تی ئه‌و جۆره نوێییه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا بڵاوده‌بێته‌وه، ژماره‌ی توشبووان له ناو گه‌نج زۆر بووه، ژماره‌ی مردنیش زیادی كردووه، ته‌نانه‌ت منداڵی خوار ته‌مه‌نی (10) ساڵ ئێستا له چاودێری چڕه، ئه‌مه هه‌موو زه‌نگی مه‌ترسیداره له‌سه‌ر هاووڵاتیان، كه پێویسته ده‌مامك ببه‌ست، دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌یڕه‌و بكه‌ن، قه‌ره‌باڵغی ئه‌نجام نه‌ده‌ن".
سه‌باره‌ت به پێشنیازی نوێ له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، قائیمقام ئاشكرای كرد، "له كۆبوونه‌وه‌كه راپۆرتی ته‌ندرووستی ده‌خوێندرێته‌وه و ئه‌وه‌ی پێویست بێت بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت، پێشنیازه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه، توندكردنه‌وه‌ی رێكاره‌كانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زانیارییه‌كان پێمان ده‌ڵێن ره‌وشه‌كه خراپتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان هاوكار نه‌بن، له‌لایه‌ن پزیشكه‌كانه‌وه هۆشداریمان پێدراوه، كه له نه‌خۆشخانه‌كان جێگا زۆر كه‌مبووه و هێدی هێدی نه‌خۆشخانه‌كان پڕ ده‌بن".
قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ئاماژه‌ی گوتیشی: "چه‌ند حاڵه‌تێكی سه‌یر به‌دی ده‌كرێت، كه هه‌ندێك هاووڵاتی به بینینی مه‌فره‌زه‌كان ده‌مامك ده‌به‌ستن و به دووركه‌وتنه‌وه‌یان ده‌مامكه‌كه داده‌نێن، هه‌رچه‌نده ئه‌و رێكارانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه، كه رۆژانه چه‌ند ئازیزانمان له‌ده‌ستده‌ده‌ین، بۆیه لیژنه‌كانمان به پێی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی پار ده‌ركراوه، سزای سه‌پێچیكاران ده‌ده‌ن و له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كان جددین".
د.ی