ئۆپێك درێژکردنەوەی رێککەوتنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان تاوتوێ دەكات

سعودیە پشتیوانی لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان بۆ دوو مانگی دیکە دەکات
ئۆپێك
ئۆپێك

K24 - ھەولێر

سعودیە ئامادەیی نیشانداوە کە بۆ ئەوەی دوو مانگی دیکە پشتیوانی لە بڕیارەکانی ئۆپێک و هاوپەیمانەکانی بکات، هەروەها ئامادەشە خۆبەخشانە بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگەکانی ئایار و حوزەیران کەمبکاتەوە، بۆ ئەوەی بازاڕی نەوت سەقامگیر بێت.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، سعودییەکان پەرۆشن بۆ درێژکردنەوەی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان، بە شێوەیەک کە رێگری لە داکەوتنی نرخی نەوت بکات.

لەگەڵ ئەوەی ئامانجەکانی ئۆپێک پڵەس لەمساڵدا بەدی هاتوون، بەڵام هاوپەیمانییەکە هیواخوازە ئاسانکاری لە کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان بکرێت. بەڵام چوار سەرچاوەیەك بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاندووە، شەپۆلی رێوشوێنەکانی داخرانی گشتی لە هەفتەی رابردوو، هانی هاوپەیمەنەکای داوە تاوتوێی درێژکردنەوەی رێککەوتنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان بۆ مانگی ئایار بکەن. کە بڕیارە رۆژی پێنجشەممەی داھاتوو رێکخراوەکە کۆببێتەوە.