كارمه‌ندی رێكخراوێكی خێرخوازی (42) هه‌زار دۆلار ده‌دۆزێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
كارمه‌ندێكی رێكخراوی "Goodwill Industrie" خێرخوازیی ئه‌مه‌ریكی بڕی (42) هه‌زار دۆلاری له‌ناو گیرفانی ئه‌و جلوبه‌رگه كۆكراوانه دۆزییه‌وه، كه له‌لایه‌ن خۆبه‌شانه‌وه پێشكه‌شیان كرابوو.
ئیندریا لیسینگ، كارمه‌ندی ئه‌و رێكخراوه، جلوبه‌رگه‌كانی رێكده‌خست كاتێك پاره‌كه‌ی دۆزییه‌وه، پێیوابووه كه ئه‌و بڕیه پاره‌یه ساخته‌یه، بۆیه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه قسه‌ی كردووه و پاشان دڵنیابووه‌ته‌وه كه پاره‌كه راستییه.
ئه‌و كاره‌مه‌نده له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئێزگه‌یه‌كی ناوخۆیی گوتی: "یادی له‌دایكبوونی كچه‌كه‌م له مانگی ته‌مووزه، ده‌متوانی بڕه پاره‌كه‌كه بۆخۆم هه‌ڵگرم و ئاهه‌نگێكیش بۆ كچه‌كه‌م بكه‌م، به‌ڵام ئه‌وكات تا كۆتایی ته‌مه‌نم ئازارم ده‌چه‌شت، كه پاره‌كه‌م بۆ خۆم بردووه و له‌كاتێكدا هی من نه‌بووه".
لیسینگ، هه‌ر زوو رێكخراوه‌كه‌ی له دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه ئاگاداركرده‌وه، رێكخراوه‌كه‌ش به‌دوای خاوه‌نی پاره‌كه گه‌ڕا و ئه‌و كه‌سه‌ی دۆزییه‌وه، كه پاره‌كه‌ی له گیرفانی جلوبه‌رگه‌كه‌ی جێمابوو، پاره‌كه‌یان بۆ گه‌ڕانده‌وه.
خاوه‌نی پاره‌كه، بڕێكی له‌و پاره‌یه به‌خشییه "لیسینگ"، كه رازی نه‌بوو به‌بێ ئاگاداری خاوه‌نه‌كه‌ی ئه‌و بڕه زۆره‌ی پاره‌كه بۆ خۆی ببات.
د.ی