پاسدارانی ئێرانی: بژاردەی سەربازی دژ بە ئێمە نەماوە و ئێران دەبێتە گۆڕستانی دەستدرێژكاران
K24 – ھەولێر:
فەرمانداری پاسدارنی ئێرانی، لیوا حوسێن لامی جەختیكردەوە، "بژاردەی سەربازی دژ بە تاران نەماوە و ئێران دەبێتە گۆڕستانی دەستدریژكاران".
حوسێن لامی ئاماژەیكرد، "دوژمنان دەزانن لە ھەر شەڕێكدا ئێران سەركەوتوو دەبێت".
لامی گوتی: "شەڕی سەربازی دژ بە ئێران لە مێشكی دوژمن دەرچووە و نەماوە، ئێستا تەنانەت لە خەونیشدا بیری لێناكاتەوە، چونكە ئەوان دەزان ئیمە ئامادەین بۆ شكست پێھێنانیان.. ئێران دەبێتە گۆرستان بۆ دەستدرێژكاران و گۆڕەپانێك بو دۆڕان و شكستی دوژمنان".
گوتیشی: "ئێمە سەركەوتین، جا ویلایەتە یەكگرتووەكان سزاكان ھەڵگرێت یان بیانھێڵێتەوە، لە حالەتێكیشدا بەردەوام بێت لەسەر سەپاندنی سزاكان، دەبێت ئێمە بگەینە توانای خودی".
فەرمانداری پاسدارانی ئێران جەختیكردەوە و گوتی: "ئێمە لە رووبەڕووبوونەوە سیاسەتەكانی ئەمەریكا سەركەوتوو دەبین، جا ئەگەر سزاكان ھەڵگرێت یان نا و ئێمەش پێویستیمان بە رێككەوتنی ئەتۆمی نییە".
سەرچاوە: RT