"له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستان هیچ یانه‌یه‌ك دانابه‌زێندرێت"
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان بڕیاری داوه بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستان هیچ یانه‌یه‌ك بۆ خولی پله‌یه‌ك دانه‌به‌زێت، ره‌نگه 2 یانه‌ی دیكه‌ش بۆ قۆناخی كۆتایی خوله‌كه سه‌ربخرێن.
ئه‌گه‌رچی له دوایین گه‌ڕ یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م به كۆكردنه‌وه‌ی 13 خاڵ پله‌ی هه‌شته‌می به‌ده‌ستهێنا كه دوایین پله‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی بوو، به‌ڵام به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24 فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی بڕیار ده‌دات هیچ یانه‌یه‌ك له خولی نایاب دانه‌به‌زێت، به‌مه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له دابه‌زین رزگاری ده‌بێت و له خوله‌كه ده‌یهێڵنه‌وه.
یانه‌ی زێره‌ڤانی پێشتر له سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه به‌هۆی كشانه‌وه‌ی له خولی نایابی كوردستان به گوێره‌ی ڕێنماییه‌كان یه‌كێك ده‌بێت له‌و یانانه‌ی كه داده‌به‌زێت بۆ ڕیزی یانه پله‌یه‌كه‌كان، به‌ڵام دیار نییه زێره‌ڤانی له خولی نایاب داده‌به‌زێت یان هاوشێوه‌ی ئارارات كه وه‌رزی رابردوو له خوله‌كه كشایه‌وه و دواتر به بڕیارێك له خوله‌كه مایه‌وه، تا ئێستاش بۆ ئه‌م وه‌رزه دیار نییه كه له خولی پله‌یه‌كی كوردستانیش چه‌ند یانه داده‌به‌زێت.
عه‌بدولقادر حوسێن سكرتێری فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له باره‌ی ئه‌م پرسه‌وه له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند "تاكو ئێستا هیچ بڕیارێكی فه‌رمیمان له‌مباره‌یه‌وه نه‌داوه، ئه‌گه‌ر هه‌ركاتێك بڕیارێكی فه‌رمی بده‌ین بڵاوده‌كرێته‌وه.
خولی نایابی كوردستانی ئه‌م وه‌رزه به به‌شداریی 15 یانه به‌ڕێوه ده‌چێت، یانه‌كان به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌ش كراون، قۆناخی یه‌كه‌می خوله‌كه كۆتایی هات، یانه‌كانی سیروانی نوێ، شێروانه، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، برایه‌تی، هه‌ندرێن و زاخۆ بۆ قۆناخی كۆتایی سه‌ركه‌وتن، ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه یانه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ و ده‌ربه‌ندیخان هاوشانی 6 یانه‌كه‌ی دیكه بۆ قۆناخی كۆتایی خوله‌كه سه‌ربخرێن.