پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بە بودجە كۆدەبێتەوە

هاوپەیمانى سائیرون: بۆ كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ رێژەی یاسایی تەواو دەبێت
پەرلەمانی عێراق - ئەرشیف
پەرلەمانی عێراق - ئەرشیف

K24 - ھەولێر

هاوپەیمانى سائیرون هەوڵ بۆ تەواوکردنی رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران بۆ کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەدات، پەرلەمانتارێكیش رایگەیاند، رێژەی یاسایی تەواو دەبێت و دەنگ بە بودجە دەدرێت.

جەواد موسەوى، پەرلەمانتاری عێراقی لە هاوپەیمانی سائیرون، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسى هەواڵیی عێراقییە ئاشکرایکرد، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان، بۆ پەسندکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی، جگە لە پەرلەمانتارانی سائیرون، فراکسیۆنە کوردییەکان و سوننە و رەوتی حیکمەش ئامادە دەبن، بەمەش دەتوانرێت رێژەی یاسایی تەواوبکرێت.

لەلایەکی دیکەوە، هاوپەیمانی فەتح لە ماڵی سەرۆکەکەیان هادی عامری کۆبوونەوە و بڕیاریاندا لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق ئامادەبن.

بڕیارە کۆبوونەوەکەی پەرلەمان کاتژمێر 1ی دوای نیوەڕۆ دەست پێبکات.