عەزیز شارۆخ سەرقاڵی بە ئەرشیڤكردنی گۆرانی و موزیكی كوردییە
K24 - مەھاباد
ھونەرمەندی دیاری كورد عەزیز شارۆخ، لە ستۆدیۆكەی لە شاری مەھاباد سەرقاڵی بە ئەرشیڤكردنی گۆرانی و موزیكی كوردییە.
عەزیز شارۆخ ساڵی 1938 لە گەڕەکی "قەبران" (شەقامی وەفایی)ی مەهاباد لە دایکبووه. لە ساڵی 1961ی خوێندنی تەواو كردووە و بووەتە مامۆستا.
لە ساڵی 1969 دەستی بە كاری هونەری کردووە.
کۆی بەرهەمی هونەریی شارۆخ له 40 ئەلبوم پێکهاتووە کە بە هاوکاریی میوزیكزانانی وەک "جەلیل عەندەلیبی"، "موجتەبا میرزادە"، "سەعید فەرهج پوری" و "مەهدی خوجەندی" ئامادە کراون.
عەزیز شارۆخ جگە لە گۆرانیی فۆلکلۆریی کوردی، خۆی بەشێکی زۆری شیعری گۆرانییەکانی نووسیوە.
ئێستا عەزیز شارۆخ لە ستۆدیۆكەی لە شاری مھابادی رۆژھەڵاتی كوردستان سەرقاڵی بە ئەرشیڤكردنی گۆرانی و میوزیكی كوردییە.