رووداوی كه‌شتی "ئیڤه‌ر گیڤن" له به‌نده‌رێكی به‌ریتانیا دووباره ده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
هێشتا رۆژێك به‌سه‌ر رزگاركردنی كه‌شتی "ئیڤه‌ر گیڤن"، كه له نۆكه‌ندی سوێس گیریخواردبوو و هاتووچۆی بارزگانی بۆ ماوه‌ی هه‌فتیه‌ك په‌كخست، تێنه‌په‌ڕیوه، كه‌شتییه‌كی دیكه‌ش گیرخوارد، به‌ڵام ئه‌مجاره كه‌شتییه‌كه له به‌نده‌ری "لیتلهامپتۆن"ی به‌ریتانیا گیریخواردووه.
رۆژنامه‌ی "گاردیان"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، كه‌شتی "ئیلیز" له به‌ره‌به‌یانی دوێنی سێشه‌ممه (30ی ئادار/ مارسی 2021) له به‌نده‌ره‌كه گیریخوارد، هه‌واڵه‌كه زیاتر ده‌نگی دایه‌وه، به‌تایبه‌تی كه كه‌شتییه گه‌وره‌كه‌ی نۆكه‌ندی سوێس درێژییه‌كه‌ی (400) مه‌تر بوو، نه‌توانرا راسته‌ڕی بكرێته‌وه، تا دوای هه‌فته‌یه‌ك.
كه‌شتی "ئیلیز"، كه درێژییه‌كه‌ی (260) مه‌تره و به‌رزییه‌كه‌ی (80) مه‌تره، (2) هه‌زار (600) تۆن به‌ردیشی هه‌ڵگرتووه، چه‌ند مه‌ترێك رێگه‌كه‌ی بڕیوه و لاربووه‌ته‌وه.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن به‌نده‌ره‌كه‌وه ده‌ركراوه، دوای ئەوەی یەکێك لە هێڵەکانی لەنگەرگرتنی بڕی، پاشان کەشتییەکە نزیکەی (30) مەتر رۆیشت بۆ ناو رووبارەکە پێش ئەوەی لەسەر هێڵەکانی لەنگەرگرتن راستببێته‌وه، له‌سه‌ر رووباری "ئارۆن" لاربووه، هه‌ر وه‌ك چۆن كه‌شتی "ئیڤه‌ر گیڤن" له نۆكه‌ندی سوێس لاربووه‌ته‌وه.
دوای (12) كاتژمێر سه‌ركه‌وتوو بوون له راسته‌ڕێكردنه‌وه‌ی كه‌شتی "ئیلیز"، به یارمه‌تی دوو به‌له‌م، كه توانیان پاڵ به كه‌شتییه‌كه‌وه بنێن، كه ئاستی ئاوه‌كه‌ی به‌رزبووه‌وه.
به‌نده‌ری "لیتلهامپتۆن"، كه‌نارێكی بچووکه لە کەناری باشووری به‌ریتانیا و بەدەگمەن وه‌ك رێگای سەرەکی کەشتییە نێودەوڵەتییەکان به‌كاردێت.
Oh no Elise! What did you do?
— Guy With The Digger At Suez Canal (@SuezDiggerGuy) March 30, 2021
80 metre ship MV Elise is stuck at the entrance of Little Hampton Harbour in the United Kingdom.#StuckShipChallenge #LittleHampton #shipstuck #Stuck #UnitedKingdom #Maritime pic.twitter.com/hM04yPYqCk
د.ی